تشرینی دووه‌م 19, 2018 18:14 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتیە بەربڵاوەکانی جەماوەری بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە فەرانسە

ناڕەزایەتیەکان بە به رز بوونه ی نرخی سوتەمەنی لە فەرانسە ، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ، ناڕازیان ڕۆژی دوشەممە دەسڕاگەیشتن بە سێ هەماری سوتەمەنی کۆمپانیای نەوت وگازی فەرانسە ، تۆتاڵ لە ناوچەی" ورن سور سیچ" لەباکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ، ناوچەی" فوسورمیر " لە باشووری فەرانسە وشاری " لارڕوشل " لەڕٶژئاوای ئەم وڵاتەی داخست. وەزاڕەتی ناوخۆی فەرانسە ڕایگەیاند، کوژراوێک، فرەتر لە ٤٠٠ بریندارو ٢٠٠ دەسگیر کراو دوایین ئاماری هاوپێوەند بە خۆپیشاندانی ناڕازیان بە پەرەی نرخی سوتەمەنی ، بەناوبانگ بە " پەستەک زەردەکان"ئیلەگ" لەم وڵاتەیە . فرەتر لە ٢٠٠ هەزار فەرانسی ڕۆژی شەممە بە کۆبوونەوە لە هەزار شوێن لە شارەجۆربەجۆرەکانی فەرانسە ، لە هاتووچووی ترۆمبیلەکان پێشگیریان کردو گەورەڕێکانی ئەم وڵاتە یان داخست وئەم ناڕەزایەتیانە هەتا ڕۆژی یەکشەمەیش درێژەی هەبوو. خۆپێشاندانی جەماوەری لە فەرانسە ، لەسەرەتاوە ئاشتیخوزانە بوو بەڵام لەکۆتایی دا ئالوزی لێ کەوتەوە. ناڕازیانی فەرانسی بە نواندنی توندوتیژی خۆیان بە ئیمانوئیل ماکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە ، ناوبراویان بە وڵام نەدانەوە بە گیرەوکێشەکانی بەردەم لە وڵات وەکوو بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تاوانبار کردووە. 

سەرپەیڤ