تشرینی دووه‌م 20, 2018 13:06 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی کەمی بە خۆوە بینی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆی ترسی کەم بوونەوەی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژدا هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی بە 66.79 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە، کە هەفتەی رابردوو نرخەکەی بۆ 65.27 دۆلار دابەزی.

هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە؛ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریکا، کە نەوتی سوکی رۆژاوای تەکساسی ئەو وڵاتەیە، 30 سەنت بەرز بووەتەوە و هەر بەرمیلێکی بە 56.76 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزم بوونەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد و ئەوەش وایکرد وڵاتانی بەرهەمهێن کۆببنەوە و هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی بەرهەم بدەن.