دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی ئێراق ده‌کات
تشرینی دووه‌م 20, 2018 13:28 Asia/Tehran
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بەنیازە له داهاتوودا سه‌ردانی ئێراق و ئه‌فغانستان بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترامپ له چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ "فاکس نیووز"دا وتی: ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێراق و ئه‌فغانستان سه‌ردان کردنی سه‌ربازانی ئەمریکایە له‌و دوو وڵاته‌دا.
دۆناڵد ترامپ به هۆکاری پاراستنی دۆخی ئه‌منییه‌وه ئاماده نه‌بوو کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێراق و ئه‌فغانستان ئاشکرا بکات.
شایانی باسه؛ دۆناڵد ترامپ دوو ساڵه پۆستی سه‌رۆکایەتی ئه‌مریکای وه‌رگرتووه و ئه‌و سه‌ردانه‌شی بۆ ئێراق و ئه‌فغانستان یه‌که‌م سه‌ردانی ده‌بێت بۆ ئه‌و دوو وڵاته .