تشرینی دووه‌م 20, 2018 16:43 Asia/Tehran
  • درێژەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی کۆریای باکوور

لەدرێژەی بایکۆتەکانی واشینگتۆن بەدژی کۆریای باکوور، وزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کەسێکی لەبەردانی یارمەتی بۆ دابین کرانی نەوتی ئەو وڵاتە بایکۆت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە درێژەی جێ  بەجێ  کرانی  بایکۆتەکانی سەر کۆریای باکوور ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:بەپێی فەرمانی ئیجرایی 13722، ولادلن ئامچنتسوف ، شارومەندی ئەفریقای باشووری کە لە دایکبووی رووسیایە، لە پێوەندی لەگەڵ کۆریای  باکوور کەوتوەتە نێو لیستی بایکۆتەوە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، ولادلن  ئامچنتسوف  لەبەر ئەوە کەوتوەتە لیستی بایکۆتەوە کە لەگەڵ کۆمپانی ولمور مەنێجمێنت هاوکاری کردووە.

نووسینگەی کۆنترۆڵ  کردنی داراییەکانی دەرەویی ئەمریکا ئووتی ساڵی 2017 ئەم کۆمپانیەی لەبەر چالاکی کردن لە پیشەسازی وزەی کۆریای باکوور خستوەتە نێو لیستی بایکۆتەکانەوە.

درێژەی  بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی کۆریای باکوور لەحاڵێکدایە کە سەرباری هەوڵی یەک لایەنەی  ئەم وڵاتە بۆ هێنانەدی  ئاشتی لە ناوچە لەوان لەناوبردنی سایتی تاقیکاری ناڤۆکی خۆی، ئەمریکا تائێستا هەنگاوێکی بەکردەوەی بۆ  جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی  لە چوارچێوەی  ڕێککەوتنی دوازدەی ژووئەنی 2018 هەڵنەگرتووە.

کۆریای باکوور بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە  کە ئەمریکا لەبەرامبەر  ئەم ڕێککەوتنە کە لە چاوپێکەوتنی سەرۆکانی دوو وڵات بە دەست هاتووە، ڕاست بێژ نییە.

سەرپەیڤ