تشرینی دووه‌م 20, 2018 18:42 Asia/Tehran
  • تێکدانی دە بنکەی پاسەوانی کۆریای باکور لەناوچەی سنووری هاوبەشی دوو کۆریا

کۆریای باکور دە بنکەی پاسەوانی لەسنووری هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆریای باشوور تێک دان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، کۆریای باکور ئەمڕۆ سێ شەممە لەئاراستەی ڕەوتی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشور دە بازگەی پشکنینی سنوری لەئاوایی سنوریی پانمونجوم لەبەین برد.

بارودۆخ لە نیمچە دوورگەی کۆریا لەمساڵی زایینی و لەکاتی دانوستانە دوو قۆڵییەکانی ڕێبەرانی دوو کۆریا باشتر بووەو دوو وڵات بۆ پاکتاوکردنی نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی و دەسپێبوونی خولی نوێی پەیوەندییە سیاسییەکان، هەوڵیان داوە بەڵام ئەو ڕەوتە لەبەر تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا سست دەچێتە پێش.