تشرینی دووه‌م 24, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • پێداگریی یەکێتی ئوروپاو ئاسیای ناوەندیی لەسەر گرینگایەتی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

یەکێتی ئوروپاو وەزیرانی دەرەوەی ئاسیای ناوەندی، لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش لە بروکسل پێیان داگرت لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سوود وەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندیەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتننامەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی ئەو یەکێتییە رۆژی هەینی پاش دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئاسیای ناوەندی پێی داگرت لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و قازانج پێ گەیشتن بەئێران لەو ڕێککەوتنە جیهانییە.

مۆگرینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: "ئێران، دراوسێی هاوبەشی ئوروپاو ئاسیای ناوەندییەو من سوپاسی وەزیرانی دەرەوە دەکەم لەبەر داکۆکی کردنیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی."

یەکێتی ئوروپا لەحاڵێکدا هەمدیس بۆ داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵوێستی گرتووە کە "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، جێگر و وتەبێژی ئەو وەزارەتخانە لە رۆژانی ڕابردوو لەبارەی بەرەوڕووبوونەوەی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ زەخت وگوشارەکانی ئەمریکاو کردە پراکتیکییەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە بەتایبەت لەمەڕ میکانیزمی تایبەتی دراڤی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

ناڕەزایەتی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەوەی کە وڵاتانی ئوروپایی زۆر هۆگری ڕیسک کردن نین دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە لە هەواڵەکاندا هاتبوو، سێ وڵاتی ئۆتریش، لوکزامبۆرگ و بەلژیک لەبەر ترس لە زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا، میوانداریی لە میکانیزمی تایبەتی دراڤی لەگەڵ ئێرانیان ڕەت کردەوە.

حکومەتی ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوەو بایکۆتە دژە ئێرانییەکانی گەڕاندەوەو ئەو کردانە سەرباری درێژەی پێبەندبوونی تۆکمەی ئێران بەو ڕێککەوتنە ئەنجامی گرت.

لەو ڕۆژەوە تائێستا ، یەکێتی ئوروپاو وڵاتانی ئەندام هەردەم پێیان داگرتووە لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرپەیڤ