تشرینی دووه‌م 29, 2018 09:45 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین

وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 29ی نۆڤەمبەر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەبەن.

ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین

لەم ڕۆژەدا هۆگرانی ئاشتی و ئازادی، هاوڕێی گەلی فەلەستین و خەباتە ڕەواکەیان لە پێناو گەیشتن بە ئازادی، سەربەخۆیی و دەستەبەر کردنی مافەکانیان لەپەیوەندی لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆ، ڕەخنە و ناڕەزامەندی خۆیان لە حاند ڕژێمی زایونی و پشتیوانەکانی ڕادەگەینن.

لە 29ی نۆڤەمبەری ساڵی 1947، کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بڕیارنامەی نادادوەرانەی دابەشکرانی فەلەستینی پەسەند کرد و بە فەرمیشی ناساند.

بە پێی بڕیارنامەی 181، فەلەستین دابەش بووە

بە پێی بڕیارنامەی 181، فەلەستین دابەش بووە 2 بەشەوە و کۆگەی گشتی بەشێکی ئەو وڵاتەی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی جوو و بەشێکی دیکەی بۆ وڵات و حکوومەتی فەلەستین لەبەرچاو گرت.

بەشی جووەکە بریتی لە 55 لە سەتی زەوییەکانی فەلەستین و بەشی فەلەستینیش، سەرباری ئەوەی زۆرینەش بوون، لەسەتا 45 بوو.

خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە

تا هەر ئێستا بەملوێنان ئاوارە و پەرتەوازەی فەلەستینی لە کەمپەکانی سووریا، لوبنان و ئەردەن، ژیانی خۆیان تێپەڕ دەکەن. دامەزران و چێ کردنی شارۆچکە زایونیست نشینەکان لە بەیتولموقەددەس و کەرتی ڕۆژئاوایی بە ڕەوتێکی خێرا، چووە پێش و دەستیان بەسەر ماڵ و حاڵی گەلی فەلەستیندا گرت تا بەو چەشنە، فەلەستینییەکان ناچار بە کۆچی زۆرەملی بکەن.

ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین

ئەمڕۆکە ئیدی هەمووان دەزانن ڕژێمی زایونی پێبەندی هیچ چەشنە جاڕنامەیێکی ئەخلاقی نییە و ڕێز لە مافی مرۆڤ ناگرێ. ئەم ڕژێمە بە ڕەخساندنی ناحەزترین کەتن و جینایەتەکان، تاکوو ئێستا ئاوڕی لە هیچ کام لە وشدار و ڕەخنە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە مافەوانی و مرۆڤییەکان لەمەڕ وەستانی ڕەوتی دەسدرێژکاری لەو وڵاتەدا، نەداوەتەوە.

ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین

 

 

سەرپەیڤ