تشرینی دووه‌م 30, 2018 15:37 Asia/Tehran
  • گەیشتنی یەکەم قەتاری کۆریای باشوور بۆ کۆریای باکوور

دوای باشبوونی رێژەیی پێوەندیی دوو کوریا ، یەکەم قەتاری کۆریای باشوور بە تێپەڕین لە سنووری هاوبەش گەیشتە خاکی کۆریای باکوور .

بە پێی رپۆرتی یوونهاپ ، قەتارێکی شەش ڤاگۆنی کە رۆژی هەینی گەیشتە وێستگەی پانێموون لە شاری کائەسونگ ی کۆرای باکوور هەڵگری 28 شارومەندی کۆریای باشوور بوو لەوان ئەندازیارانی هێڵی ئاسن و ستافی دیکە و 55 تەن سووتەمەنی پێویست .

ئەم قەتارە  بۆ ماوەی 17 رۆژ بڕیارە هەزار و 200 کیلۆمەتر لە ئاسنەڕێی کۆریای باکوور بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و بەستنەوە هێڵەکانی دوو وڵات ببینێ .

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان دوو کۆریا لە دانیشتنی مانگی نیساندا .

سەرپەیڤ