تشرینی دووه‌م 30, 2018 19:59 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دژی بن سەلمان لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئارژانتین لە واشنگتۆن

کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەمریکا بە کۆبوونەوە لە باڵیۆزخانەی ئارژانتین لە واشنگتۆن خوازیاری گیرانی شازادەی جێنیشینی سعودی لە پەراوێزی لوتکەی جی 20 بوون .

کەناڵی ئەلجەزیرە رۆژی هەینی راپۆری دا شەقامی بەرامبەری باڵیۆزخانەی ئاژانتین لە واشنگتۆن شایەدی خۆپێشندانی ناڕازیانەی دژی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری سعودی  و داواکاریی لە کاربەدەستانی ئارژانتینی بۆ گرتنی ئەو بوو .

 ناڕازیان لەم کۆبوونەوەدا وێڕای داوای گرتنی بن سەلمان هەندێ دروشمیان بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە قەڵاچۆی هەزاران کەسی مەدەنی لە یەمەن بەرزکردەوە .

ناڕازیان هەروەها دۆناڵد تڕەمپ  سەرۆکی ئەمریکایان لەبەر هەوڵدان بۆ پاکانەکردن بۆ بن سەلمان لە کوشتنی قاشوچقی و ڕێگرتن لە خرانە ڕووی روونکردنەوەی سەرۆکی سی ئای ئەی لە بارەی ئەم دۆسیەوە تاوانبار کرد  .

سەرپەیڤ