کانونی یه‌که‌م 07, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی داکۆکی دیمۆکراتەکانی ئەمریکا لە گەڵاڵەی  وەستانی فرۆشی چەک بە عەرەبستان

ڕێبەری دیموکراتەکانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر داکۆکی خۆی و هاوحیزبییەکانی لە گەڵاڵەی وەستانی فروشتنی چەک بە عەرەبستان، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، نانسی  پلوسی  ڕێبەری  دیمۆکراتەکانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەگەریی ئەم پەرلەمانە لە خولی نوێ لە نێو کۆڕی پەیامنێران وتی کە چاوەڕوانی بە دەست هێنانی زانیاری زۆرتر سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشوقچی  ڕۆژنامەنووسی سعودی لە حەوتەی داهاتوویە.

پلۆسی وتیشی: دیمۆکراتەکانی کۆنگرە  داکۆکی دەکەن لە گەڵاڵەی وەستانی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان و ڕەوشی ئاڵۆزی  یەمەن . 

ڕەشنووسی  ئەم گەڵاڵەیە  لەلایەن  ئادام سمیت، جیم مەک گاورن و تام لانتوس  ئەندامانی دیمۆکراتی پەرلەمانی ئەمریکا، پێشکەش کراوە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی  سیاسەتەکانی فرەخوازانەی  لە تاوانکارییەکانی عەرەبستان لەوان شەڕی یەمەن داکۆکی کردووە و لە دۆسیەی  کوشتنی قاشوقچی ، ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری  سعودیش  هیچ هەڵوێستێکی بە دژی  عەرەبستان نەگرتە بەر . 

سەرپەیڤ