کانونی یه‌که‌م 08, 2018 03:46 Asia/Tehran
  • یەکەم ھەنگاو بۆ کۆتایی ھاتن بە دەستەڵاتی مێرکێڵ بە سەر ئاڵمانیادا

بە ھەڵبژێردرانی کەسایەتییەکی تازە بۆ سەرۆکایەتی کردنی پارتی دیموکرات مەسیحیی ئاڵمانیا نزیکەی دوو دەیە دەستەڵاتی ڕەھای ئانگێلا مێرکێڵ کۆتایی پێ دێت.

پارتی یەکێتی دیموکرات مەسیحی کۆتایی هێنا بە (18) ساڵ سەرۆکایەتیی ئەنگێلا مێرکڵ و لە کۆنگرەی گشتی ئەو پارتەدا کە لەشاری هامبۆرگ بەڕێوەچو، ئەنگرێت کرامب – کارنپاور وەک سەرۆکی تازەی ئەو پارتە هەڵبژێردرا.

ڕۆژی هەینی پارتی یەکێتی دیموکرات مەسیحیی ئەڵمانیا کۆنگرەی گشتیی پارتەکەی ئەنجامدا و هەریەکە لە «ئەنگرێت کرامب کارینپاور» کە نزیکە لە ئەنگێلا مێرکڵەوە لەگەڵ «فریچ میرتس» رکابەرییان کرد لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی پارتەکە  کە لە ئەنجامی ئەو ململانێیە «ئەنگرێت کرامب» بە بەدەستهێنانی (51٪)ی دەنگەکان وەک سەرۆکی تازەی ئەو پارتە دەستنیشان کرا.

بە دیاری کرانی «ئەنگرێت کرامب کارینپاور» وەکو سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات مەسیحیی ئاڵمانیا، (18) ساڵ واتە نزیکە دوو دەیە سەرۆکایەتی کرانی ئەو پارتە لەلایەن ئەنگێلا مێرکڵ و ئینجا دوابەدوای ئەوەش، سەرکردایەتیی ئەڵمانیاش کۆتایی پێ دێت .

بردنەوەی بەرزترین پۆست لە پارتی یەکێتی دیموکرات مەسیحی بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت ، بەو پێیەی کە سەرۆکی پارتەکە دەتوانێت لەم رێگایەوە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەڵمانیاش بەدەست بهێنێت، بەتایبەت دوای ئەوەی کە ئەنگێلا مێرکڵ لە ساڵی (2021)دا کۆتایی دێت بە ماوەی دەسەڵاتەکەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەڵمانیا.

سەرپەیڤ