کانونی یه‌که‌م 09, 2018 16:28 Asia/Tehran
  • شکستی بڕیارنامەی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، هاندەرێکی بەهێزتر بۆ هاتنەدی ئاشتی نەتەوەیی فەلەستین

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین واتە حەماس و بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین، رەت کرانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بە دژی فەلەستینی بە هۆگرییەکی زۆرتر بەمەبەستی هەوڵان لە پێناو هاتنەدی ئاشتی نەتەوەیی وەسف کرد.

دەوڵەتی ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر هەوڵی دا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕەشنووسی  بڕیارنامەیەک پەسەند بکات کە بە هۆیەوە  هەوڵەکانی حەماس بەدژی  زایۆنیستەکان  ئیدانەبکرێت  بەڵام ئەم ڕەشنووسە  نەیتوانی  دوولەسێی  دەنگی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان  بە دەست بێنێ .

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین،  شاندێک لەبەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین بەسەرۆکایەتی ئەبووئەحمەدفواد، جێگری سکرتێری گشتی ئەم بەرەیە ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی بزووتنەوەی حەماس لە بەیرووت  وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە ناوخۆ و لە دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکان لە بەرامبەر داگیرکەرانی زایۆنیست،  لەسەر جێبەجێ کردنی ئاشتی نەتەوەیی بە پێی بەشداری ڕاستەقینە، پێداگرییان کرد.

بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس و بەرەی گەل  بۆ ئازادی فەلەستین هەروەها بە ئاماژەدان بە پێویستیی درێژەی خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە هەتا هاتنەدی ئامانجەکانیان لەوان هەڵوەشاندنی  گەمارۆی کەرتی غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەلەستینی بۆ ناوچەکانیان، خوازیاری داکۆکی کردن  لەم خۆپیشاندانە و پەرەپێدانی هەرچی زۆرتری بەهەر شێوازێک بوو.

سەرپەیڤ