کانونی یه‌که‌م 11, 2018 17:46 Asia/Tehran
  • کشانەوەی مەکرۆن لەهەمبەر داواکاریی ناڕازییان

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنیدا سەرەنجام داواکاریی ناڕازییانی قەبووڵ کردو وتی: "هەوڵی بەهێز" دەدرێ بۆ وەڵامدانەوە بە داواکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی راپۆری رۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" لەو وتاردانەدا ڕوو لە فەڕەنسییەکان بەڵێنی دا کە لە "هەموو ئامرازەکان" بۆ گەڕاندنەوەی هێمنی بۆ نێو وڵات کەڵک وەربگرێ.

مەکرۆن وتی: حکومەت بەهەوڵی چڕوپڕ و بەهێزی، بەکەمکردنی بەشی زۆری باجەکان لەزوترین کاتداو هەروەها بە کۆنترۆڵ کردنی تێچووە حکومەتیەکان وەڵامی داواکارییە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان دەداتەوە.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە بەڵێنی دا، کەمکرانی باج لەسەر کرێکارانی کەم داهات خێرا دەکاو گەڵاڵەی زیادکردنی باج لەسەر خانەنشینان هەڵدەوەشێنێ.

ئێمانۆئێل مەکرۆن پێی داگرت: لانیکەم مووچەی مانگانە هەتا سەت یۆرۆ زیاد دەکاو باجی سەر کاری زێدە لە یەکەمی ژانڤییەی ساڵی داهاتووی زایینی لادەبردرێ.

نائارامیی لە فەڕانسە، لە ١٧ی نۆڤمبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرفتە ئابوریەکان و بەرنامەی حکومەت بۆ زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی دەس پێ کراو خێرا کرا بە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی "هێلەک زەردەکان".

ئەو خۆپێشاندانە توندوتیژانەو تێکهەڵچوونی پۆلیسی فەڕانسە لەگەڵ خۆپێشاندەران تائێستا چوار کوژراو و هەزاران گیراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ