کانونی یه‌که‌م 11, 2018 19:40 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی نیوەی خەڵکی فەڕانسە لە وادەو بەڵێنیەکانی مەکرۆن

نیوەی خەڵکی فەڕانسە، وتاردانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە وەڵامدانەوە بە نارازییان بە سیاسەتە ئابوریەکان، بە جێی ڕەزامەندیی نازانن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ ئەنجامی ڕاپرسیی دامەزراوەی ئۆپینیۆن وی ، واپێشان ئەدا کە وتاردانی دوێشەو(دووشەممە) ی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ لانیکەم پەنجا لەسەتی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕەزایەتبەخش نەبوو.

چوار یەکی بەشداربووان لەو ڕاپرسییەش وتیان؛ مەکرۆن لەو لێدوانانە، وەڵامی داواکاریی ناڕازییان بە سیاسەتە ئابووریەکانی نەدایەوە.

سەتا چل و پێنجی بەشداربووان لەو ڕاپرسییەش داکۆکیان کرد لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی مەکرۆن.

ئێمانۆئێل مەکرۆن لەوتادانی دوێشەوی ڕوو لە فەڕەنسییەکان بەڵێنی دا، لەهەموو ئامرازەکان بۆ گەڕاندنەوەی هێمنی بۆ وڵات کەڵک وەربگرێ.

مەکرۆن وتی: حکومەت بە هەڵگرتنی هەوڵی چڕو بەهێز، بەکەمکردنی باجەکان لە زووترین کاتداو هەروەها بە کۆنترۆڵی تێچووە حکومەتیەکان، وەڵامی داواکارییە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان دەداتەوە.

لەهەمان کاتدا، ئەمڕۆ ڕاگەیێندرا، ئەگەرچی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشی وڵاتەکەی لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکا جیاجیاکانی کرێکاران دیدار دەکاو وادەو بەڵێنی بە خەڵک دا بەڵام سەندیکای یەکگرتووی نیشتمانی قوتابخانە دواناوەندییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممەیان بە "سێ شەممەی ڕەش" راگەیاند و مانیان گرت.

نائارامیی لە فەڕانسە، لە ١٧ی نۆڤمبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرفتە ئابوریەکان وبەرنامەی حکومەت بۆ زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی دەس پێ کراو خێرا کرا بە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی "هێلەک زەردەکان".

ئەو خۆپێشاندانە توندوتیژانەو تێکهەڵچوونی پۆلیسی فەڕانسە لەگەڵ ناڕازییان تائێستا چەند کوژراو و هەزاران گیراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ