کانونی یه‌که‌م 12, 2018 08:50 Asia/Tehran
  • گۆتریش: ڕۆڵگێڕە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان دەبێ بەردەوامیی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەستەبەر کەن

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە شەشەمین ڕاپۆرتی ھاوپەیوەند بە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت، جارێکی تر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامی بە گرینگترین دەستکەوتی داپیلۆماسیانەی چەند قۆڵی زانی و داوای لە ڕۆڵگێڕە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان کرد ھەتا بەردەوامیی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەستەبەر کەن.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئیرنا، ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم ڕاپۆرتەدا کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا باسی بکرێت، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە لایەن ئەم ئەنجومەنەوە لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ دا پشتڕاست کراوەتەوە، وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بۆ پاراستنی سەقامی جیھان پێویستە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم ڕاپۆرتەدا ھەروەھا لە پێبەند مانەوەی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام پێشوازیی کردووە.

ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و شوێنھاتەکانی دواتری ئەم ھەنگاوەشی لە مەڕ داسەپاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان کە بە گوێرەی بەرجام ھەڵوەشا بوونەوەو یان ھەڵپەسێردرا بوون بە ھۆکاری قووت بوونەوەی لەمپەری زیاتر لە بەردەم ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە زانیو.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێرای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام وداسەپاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان دژی ئێران ڕێگرە لە بەردەم بەرەوپێش چوونی ئامانجەکانی بەرجام، وتیشی: بڕیارنامەی ٢٢٣١ داوا لە تەواوی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات کە لە ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام پشتیوانی بکەن و لە ھەرچەشنە ھەنگاوێک کە ببێتە ھۆی لاوازو سست بوونی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە دوورەپەرێزی بکەن.

ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم ڕاپۆرتەدا ھەروەھا لەو کۆمەڵەداھێنانەش پێشوازیی کرد کە شەشەمی ژوئیە لە دانیشتنەکەی ئەم دواییەی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ڤییەنا کە بۆ پێکھێنانی میکانیزمێکی دراڤیی تایبەتی لەئاراستەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی ڕەوا لەگەڵ ئێراندا بە سەرنجدانی تێکڕای بڕگەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت ھاتەئاراوەو ئینجا ھەموو لایەنەکانی بۆ ڕاپەڕاندنیان بانگێشتن کرد.

بە پێی بڕیارنانەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت،ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ ھەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی ئەم بڕیارنامەیە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشت بکات.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.