کانونی یه‌که‌م 14, 2018 10:35 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا ماوەی بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیا هەتا شەش مانگی دیکە نوێ کردەوە

وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیایان بۆ شەش مانگی دیکە نوێ کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ مێدیاکانی ڕووسیا لەوان هەواڵدەریی ڕیانووستی و کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا٢٤ شەوی هەینیی ڕایانگەیاند: سەرانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی بروکسێلدا ئەو بڕیارەیان لەبەر "بەرەوپێشچوونی سفر" لە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی مینسک بۆ چارەسەر کرانی مەسەلەی ئوکرایین داوە.

دۆناڵد توسک سەرۆکی یەکێتیی ئەورووپایش لە تویتێکدا وتی کە ئەم یەکێتییە بە زۆرینەی دەنگ ماوەی بایکۆتە ئابوورییەکانی دژ بە ڕووسیای لەبەر جێبەجێ نەکرانی ڕێککەوتننامەی مینسک بۆ شەش مانگی دیکە نوێ کردۆتەوە.

لە ساڵانی ئەمدواییەدا یەکێتیی ئەورووپا نوێ کردنەوەی بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیا پێوەند داوە بە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی مینسک بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی ئوکرایین.

بە پێی نەریتی چەن ساڵی ئەمدواییە، وڵاتانی ئەورووپایی پێش نوێ کردنەوەی ماوەی بایکۆتەکان ڕاپۆرتی فەرەنسا و ئەڵمان (دوو وڵاتی ئەندامی نورماندی) دەبیستن و پاشان سەبارەت بە نوێ کردنەوەی ماوەی بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیا بڕیار دەدەن.

گرووپی نورماندی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئوکرایین لە ڕووسیا، فەرەنسا، ئەڵمان و ئوکرایین پێکهاتووە و سەران و وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە لە چوارچێوی ئەو گرووپەدا چەندین جار دیدار و کۆبوونەوەیان بەڕێوە بردووە.

بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژ بە ڕووسیا لە  هاوینی رابردووە و تا ٣١ ژانڤییەی ٢٠١٩ نوێ کراوەتەوە. بۆ یەکەم جار یەکێتیی ئەورووپا ٣١ی مانگی جولای ٢٠١٤ هەگبەی گەمارۆکانی سەر ڕووسیا لە پێوەندیی لەگەڵ مەسەلەی ئوکرایین، ئاراستە کرد.

سەرپەیڤ