کانونی یه‌که‌م 14, 2018 11:06 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی دوو بڕیارنامەی دژە سەعوودی لە ئەنجومەنی سنای ئەمریکا

سنای ئەمریکا بە پەسەن کردنی دوو بڕیارنامە دەنگی دا بە کۆتایی هاتنی داکۆکیی سەربازی ئەم وڵاتە لە شەڕی سەعوودییەکان دژ بە یەمەن و هەرەها بە بەرپرس ناسرانی شالیاری سەعوودی لە مەسەلەی کوشتنی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ئالی سەعوود.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن "بێرنی سەندێرز" سناتۆری سەربەخۆ لە ئەیالەتی "وێرمۆنت" و "مایک لی" سناتۆری کۆماریخواز لە ئەیالەتی "یونا"ـوە ئامادە کرابوو بە ٥٦ دەنگی ئەرێنی بەرامبەر بە ٤١ دەنگی نەرێنی پەسەن کرا.

پەسەن کردنی ئەو بڕیارنامەیە لە کاتێکدایە کە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەیارەتی دەربڕیبوو بەرامبەر بە بڕانی داکۆکیی لە عەرەبستان .

لە لایەکی دیکەوە باب "کورکەر" سناتۆری کۆماریخواز و سەرۆکی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی  سنایش بڕیارنامەیەکی دیکەی ئاراستە کردبوو و بە پێی پێشنووسی ئەو بڕیارنامەیە، محەممەد بن سەلمان شالیاری سەعوودی بە بەرپرسی کوژرانی خاشوقچی  پێناسە کراوە.

ئە وبریارنامەیەیش بە زۆرینەی دەنگ لە لایەن سناوە پەسەن کرا.

جەماڵ خاشوقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

رژێمی سەعوودی ١٨ ڕۆژ دواتر بە هۆی گوشاری کۆمەڵگەی جیهانی، کوژرانی خاشووقچی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند ئەو ڕۆژنامەوانە  لە نێو کونسولخانەی ئەم وڵاتەدا کوژراوە.

خاشوقچی دوومانگ لەومەبەر هاوڕێ لەگەڵ دەسگیرانی بۆ تۆمار کردنی هاوسەرگیرییەکەی سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستانی کرد لە ئەستەموڵ بەڵام هەرگیز لەو باڵاخانەیە نەهاتە دەرەوە.
ناوی "جەماڵ خاشووقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی لە لیستی کەسانی پێ و شوێن گیراوی ڕژێمی سەعوودیدا بوو و ئەویش لە ترسی گیران و لەبەند کران لە دەرەوەی عەرەبستان ژیانی دەبردە سەر

دەزگەی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا رایگەیاند کە محەممەد بن سەلمان شالیاری سەعوودی فەرمانی کوشتنی خاشوقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ دەکردووە.

ئەوە یەکەم جارە کە ناوەندێکی هەواڵگری لە ئەمریکا، شالیاری عەرەبستان تۆمەتبار دەکات بە دەستێدابوون لەو جەنایەتە پڕ هەرا و هوریایە..

 

 

سەرپەیڤ