کانونی یه‌که‌م 14, 2018 19:53 Asia/Tehran
  •  کاردانەوەی مۆسکۆ بە داوای پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەڵوەشاندنی پرۆژەی نۆرد ئێستریم-٢

وەزیری وزەی ڕوسیا لە سەر داوای پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەڵوەشاندنیی پرۆژەی ڕاگواستنەوەی گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا ناسراو بە "نۆرد ئێستریم-٢" کاردانەوەی نیشان داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆڵی، " ئەلیکسندێر نۆواک" ، وەزیری وزەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی بە ڕەخنە گرتن لە داوای پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەڵوەشاندنەوەی  پرۆژەی هێلی بۆڕی نۆرد ئێستریم-٢ ، ڕایگەیاند کرملین ئەم هەڵوێستەی ئەوروپا وەکوو گوشارێکی سیاسی لە قەلەم ئەدات بۆ سەر وڵاتانێک کە لەم پرۆژەیە دا بەشدارن.

وەزیری وزەی ڕوسیا بە ئاماژە بە مەی کە داواگەلێکی لەم چەشنەیش لە لایەن  کاربەدەستانی پرۆژەکانی غەنیم لە ئارا دا بووە، گوتی: مۆسکۆ ئەم چەشنە کردەوە گەلە بە تەواوەتی بە سیاسی لە قەلەم ئەدات.

 نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە ژێر گوشاری ئەمریکاوە  ڕۆژی پێنج شەممە بڕیارنامەیەکیان پەسەند کرد کە لەو دا لە سەر هەڵوەشێندرانی گەڵاڵەی ڕاگواستنەوەی گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا جەختکرابوو. ئەم کردەوەی پەرلەمانی ئەوروپا دوای ئەمە ئەنجامی گرتووە کە "پال ڕایان" سەرۆکی ئەنجوومەنیی نوێنەرانی ئەمریکا بە ڕەخنە گرتن لە پرۆژەی نۆرد ئێستریم-٢  ئەوی وەک زەبرێکی گەورە دژی ئاسایشتی وزەی ئەوروپا و قازانجەکانی ئەمریکا زانی و باسی لە بایکۆتکردنی کردووە.

 بە گوێرەی پرۆژەی هێلی بۆڕی نۆرد ئێستریم -٢  کە لە بەستێنی دەریای باڵتیک دا ڕۆدەنرێت، بڕیارە لە ساڵ دا ٥٥ ملیار مەتری شەش پاڵۆ گازی ڕوسیا بۆ ئەڵمان و ژمارێک لە وڵاتانی ئەوروپی ڕابگوێزرێت. پێش بینی دەکرێت ئەم هێلی بۆڕییە تا کۆتایی ٢٠١٩ بگاتە قۆناخی کەڵک وەرگرتن.

سەرپەیڤ