کانونی یه‌که‌م 14, 2018 20:10 Asia/Tehran
  •  کوژرانیی سەربازییەکی ئەمریکایی لە ئەفغانستان دا

سەربازییەکی تری ئەمریکایی لە ئەفغانستان دا کوژراوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری  ئاوا، فەرماندەری هێزەکانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ئەفغانستان ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا کوژرانیی ئەم  سەربازییەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە. ناتۆ ئاماژەیەکی نەکردووە بە وردیات و شوێنی کوژرانیی ئەم سەربازییە ئەمریکاییە . لە درێژەی یەک مانگی ئەمدواییە ٤ سەربازی ئەمریکایی لە ئەفغانستان دا کوژراون. لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١١ەوە تا بە ئێستا پتر لە ٢٤٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە ئەفغانستان دا کوژراون. بە بڕوای خەڵک و بەرپرسانی ئەفغانستان، امادە بوونیی سەربازی ئەمریکا  لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لە ئەفغانستان بە بیانووی خەبات دژی ترۆریسم هاوڕێ لەگەڵ وڵاتانی تری ئەندامیی ناتۆ، هیچ دەستکەوتێکی جگە لە کووشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و کاول بوونەوەی ژێرخانەکانیی ئەفغانستان بە دواوە  نەبووە .