ئامادەیی ولادیمیرپوتین بۆ وتووێژ لەگەڵ دوناڵد ترەمپ
وتەبێژی کۆشکی کرملین باسی ئامادەیی سەرۆکی ڕووسیای کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ هاوتای ئەمریکی ناوبراو .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس، دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ولادیمیرپوتینی سەرۆکی ڕوسیا هەر ئامادەی وتووێژ لەگەڵ دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ لێکدانەوەی پرسەکانی پێویست و خێرا، لەوان ئاسایشی ستراتژیک.
دیمتری پسکوڤ وتیشی : موسکو هەروا لەسەر ئەو باوەڕەیە سەرکەوتنی سەرۆکانی دوو وڵات لە ئاستی بەرابەر بۆ دوو لایەن پێویست و بە قازانجە.
بەرلەمە جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بوو هەتا کاتێک کە پرسی دەریای ڕەش و وەستانی گەمییەکانی ئوکراینی لەلایەن رووسیا چارەسەر نەکرێت، چاوپێکەوتنی ترەمپ و پوتین بەڕێوە ناچێت.
وتەبێژی کۆشکی کرملین لەم پێوەندییە دا وتی : وەها پرسێک ناتوانێ هۆیەک بێت لەسەر بنپێکردن و هەڵوەشانی ڕەوتی لێکدانەوە و پێ و شوێن گرتنی باری ئاسایی پرسەکانی هاوپێوەند بە تاوانباران و بنپێکەرانی سنووری ڕووسیا.
ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئوکراین کەلەساڵی 2014 لەبەر چەسپێندرانی کەریمە بە ڕووسیا دەستپێکراوە و لە هاتنی پاپۆڕەکانی ئوکراینی بۆنێو ئاوەکانی ڕووسیا لە بیست و پێنجی نوامبەر، گەیشتە ئەوپەڕی خۆی .