کانونی یه‌که‌م 17, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • وشداریدانی مۆسکۆ بە واشنگتۆن لەبارەی سیستەمی مووشەکیی ئەمریکا

فەرماندەری هێزی ستراتژیکی مووشەکیی ڕووسیا وشداریی دا؛ دامەزراوە مووشەکییەکانی ئەمریکا لە ئوروپا، لەبەرئامانجی چەکئامێری ڕووسی دان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تاس؛ ژەنەراڵ"سرگئی کاراکایێف" فەرماندەری هێزی ستراتژیکی مووشەکی ڕووسیا وتی: دامەزراوە مووشەکییەکانی ئەمریکا لە ئوروپا(ڕۆژهەڵاتی ئوروپا) لە لولەی چەکەکانی سوپای ڕووسیا نزیکن.

سێرگئی ریابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، جێگیرکرانی سیستەمی مووشەکیی "ئاگیس "ی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئوروپا پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی پەیمانی هێزی مووشەکیی نێوانبڕ یان "ئای ئێن ئیف" ـە.

سیستەمی مووشەکیی ئاگیسی ئەمریکا، لەمانگی مای٢٠١٦ لە پێگەی سەربازیی دۆسلۆ لە رۆمانیا جێگیرکرا.

بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە پەیمانی هێزی مووشەکیی نێوانبڕ یان "ئای ئێن ئیف" بەرەوڕووی وشداریی ڕووسیا بووە.

سەرپەیڤ