کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:43 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن پۆست: ترامپ زیاتر تەریک خراوە

رۆژنامەی ئەمریکی واشنگتۆن پۆست ڕاپۆری دا؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە واشنگتۆن زیاتر تەریک خراوە.

بەپێی راپۆری رۆژنامەی ئەمریکیی واشنگتۆن پۆست، کردەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچەند مانگی ڕابردوودا ناوبراوی لە کۆشکی سپی زیاتر تەریک خستووەتەوە.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ لێکۆڵینەوەی یاسایی لەبارەی کردەوەی ناوەندی هەڵبژاردنیی ترامپ لەکاتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠١٦ و چالاکیی بازرگانیی نایاسایی ناوبراویش ڕوو لەزیادبوونە.

لە ڕاپۆری واشنگتۆن پۆستدا هاتووە، داکۆکیی حکومەتی ترامپ لە عەرەبستان و هاوپەیمانیی لایەنگری ریاز لە شەڕی یەمەن لەگەڵ ڕەخنەو گازندەی توندی نوێنەرانی هەردووک حیزبی دیموکرات و کۆماریخواز لەکۆنگرەی ئەمریکا بەرەوڕوو بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کردەی ترەمپ لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتننامەی ئاووهەوایی پاریسیش لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی جیهانی بەرەوڕوو بووە.

ئەندامانی پارتی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ئاستی ناڕەزایەتی لەکردەوەی ترامپ، پرسی لێپێچینەوە لە سەرۆک کۆماری ئەمریکایان هێناوەتە ئاراوە.