کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:48 Asia/Tehran
  • پاسای ترێزا مێی سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی کۆپرسی دووبارە لەسەر برگزیت

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئیدیعای کرد کە بەڕێوەچوونی کۆپرسی دووبارە لەسەر چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا"برگزیت" خەڵک بێ متمانە دەکا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی بی بی سی؛ "ترێزا مێی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: بەڕێوەچوونی کۆپرسی دووبارە لەسەر برگزیت بەوە مانایەیە کە بەو ملوێنان خەڵکەی ساڵی٢٠١٦ دەنگیان دا بێژین سیاسەتی حکومەت ناکارامەیە.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مۆڵەتی یاسایی چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتی ئوروپا، قسەو باس لەسەر کۆپرسی دووبارە زیاتر دێتەگۆڕێ.

"جان مەیجر" و"تۆنی بلێر" لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئینگلیز لە وێنەی ئەو کەسانەن کە وتوویانە، بێتوو حکومەت ڕێگایەکی گونجاو بۆ چوونەدەر لە یەکێتی ئوروپا نەدۆزێتەوە، باشتر وایە دووبارە کۆپرسی بەڕێوە بچێ.

کۆپرسی یەکەم لەسەر برگزیت، ساڵی٢٠١٦ بەڕێوە چوو.

بڕیاربوو ڕەشنووسی گەڵاڵەی ترێزا مێی، بۆ برگزیت حەوتەی ڕابردوو لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانی عەوام دەنگی پێ بدرێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێش بینی دەکرا ئەو پڕۆژەیاسایە لەگەڵ نەیارەتی زۆربەی نوێنەران بەرەوڕوو بێ و پەسەند نەکرێ، سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز کۆڕی دەنگدانی دواخست.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ئینگلیز، دەنگدان لە پەرلەمان لەبارەی ڕێککەوتننامەیەک کە سەبارەت بە چوونەدەری ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئوروپا"برگزیت" لەنیوان لەندەن و بروکسلدا گرێدراوە، ژانڤییەی٢٠١٩ بەڕێوە دەچێ.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان یەکێتی ئوروپاو بەریتانیا، برگزیت لە کۆتایی مارسی٢٠١٩ ـەوە دەس پێ دەکا.