کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:50 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: رووسیا بەنیاز نییە لەگەڵ ئۆکراین شەڕ بکات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بەڵێنی دا، مۆسکۆ شەڕ لەدژ ئۆکراین دەس پێ ناکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە وتی: پێویست ناکا پەیوەندیی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئۆکراین بپچڕێ.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: زۆربەی خەڵکی ئۆکراین لەحکومەتی ناکارامەی ئەو وڵاتە ناڕازین و دەیانەوێ پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاسایی بکرێتەوە.

لاڤرۆف وتی: کی یێف درێژە دەدا بە کێشەنانەوە لەسنوری لەگەڵ ڕووسیاداو "پترۆ پوروشنکۆ" سەرۆک کۆماری ئۆکراینیش بۆ ئەنجامدانی کردەی دنەدەرانە لە کۆتایی مانگی دیسەمبەر، بەرنامەی بەدەستەوەیە.

کێشەو گرژیی پەیوەندیی ئۆکراین و ڕووسیا، پاش ئەوە تاوی سەند کە سێ پاپۆڕی ئۆکراینی، بیست و پێنجی نۆڤمبەری٢٠١٨ بە تێپەڕین لە تەنگەی "کێرچ" هەڵکەوتوو لەنێوان دەریای ڕەش و دەریای ئازوڤ چوونەنێو بەشە ئاوەکانی ڕووسیا لە نیمچەدوورگەی کریما.

ئەو کردەی ئۆکراین، کاردانەوەی ڕووسەکان و ڕاگرتنی پاپۆڕە ئۆکراینیەکان و سەرنشینەکانیانی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ