کانونی یه‌که‌م 18, 2018 10:14 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: پۆمپێئۆ هیچ دەسەڵاتێکی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بۆ نەماوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیر هیچ ڕۆڵێک لە بڕیارەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بەتایبەت سەبارەت بە پێوەندیی لەگەڵ ڕووسیا ناگێڕێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "سێرگەیی لاڤرۆف" (١) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ "مایک پۆمێئۆ" (٢) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرۆسەی بڕیاردان سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بەتایبەت لە هەمبەر ڕووسیا هیچ دەورێک ناگێڕێ.

لاڤرۆف وتیشی: پلان داڕشتن و ستراتژی دیاری کردن  بەرامبەر بە ڕووسیا بە شێوەیەکی دیار و تایبەت خراوەتە ئەستۆی "جان بۆڵتۆن" (٣)ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.

"جان بۆڵتۆن"، لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بەردەوام دژ بە ڕووسیا هەڵوێستی توندی گرتۆتە بەر.

"دیمیتری پسکۆف" (٤) وتەبێژی کرێملین ، پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لەبەر "بێ ئەدەبیی دیپلۆماتیک" دابوویە بەر ڕەخنە  و گازندەوە.

"دیمیتری پسکۆف" کاردانەوەی نیشان دابوو بە وتەکانی "مایک پۆپمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتبووی ڕووسیا بە ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ڤەنیزۆئیلا، پارەی خەڵکی وڵاتەکەی بە فیڕۆ دەدات.

پسکۆف وتی ئەو بانگەشەی پۆمپێئۆ لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بوجەیەکی یەکجار قورسی تەرخان داوە بۆ خەرج و بەرجی سەربازیگەری.

هێزی ئاسمانیی ڕووسیا پێشتر دوو فڕۆکەی جەنگیی ستراتژیکی بۆ بەڕێوە بردنی مەشقی سەربازیی بەڕێ کردبوو بۆ ڤەنیزۆئیلا.

 

1- Sergey Lavrov

2- Mike Pompeo

3- John R. Bolton

4- Dmitry Peskov 

سەرپەیڤ