کانونی یه‌که‌م 18, 2018 17:09 Asia/Tehran
  • گرتنی دوو گومانلێکراوی  پەلاماری تڕوڕیستی  ئێستراسبورگی فەڕانسا

پولیسی فەڕانسا ڕۆژی دووشەمە باسی کرد لە گرتنی دوو گومانلێکراو بە هاوکاری کردن لە گەڵ ئەنجامدەری پەلاماری تڕوڕیستی ئیستراسبورگ .

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزون  ، پولیسی فەڕانسا  ڕایگەیاند  کە ئەو  دوو کەسە تاوانبارن بە پڕ چەک کردنی   ئەنجامدەری  پەلاماری تڕوڕیستی ئیستراسبورگ. کەسێکی چەکدار سێشەمەی   ڕابردوو  بە چوون  بەرو ناو بازاڕێکی کریسمەس  لە ناوەندی شاری ئیستراسبورگ لە ڕوژهەڵاتی فەڕانسا  تەقەی لە خەڵک کرد  لە و تەقە لێکردنە 5 کەس کوژران و  یازدە کەسیش بریندار بوون . تاقمی تڕوڕیستی داعش بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی گرتە ئەستۆ . فەڕانسا لە مانگەکانی ئەم دواییەدا  شایەتی  ئاڵوزی   و چەندین  پەلاماری تڕوڕیستی بووە  لەو پەلامارانە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوونە . وڵاتانی ڕوژئاوایی بۆ وێنە فەڕانسا کە لە هیچ هەوڵێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە تڕوڕیستانی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت تڕوڕیستانی سەقامگیر لە سووریا  درێغیان نەدەکرد  ئێستاکە  ڕووبەڕوو بوونەتەوە  لە گەڵ  گەڕانەوەی ئەندامانی ئوووپایی تڕوڕیستانی   داعش و  بەڕێوە چوونی پەلامارە تڕوڕیستیەکان.