ساڵی 2018، 4 هەزارو 476 کۆچبەری نایاسایی لە سەرانسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی رایگەیاند: "ئەمساڵ ٢٠١٨ لە سەرانسەری جیهاندا، چوار هەزار و ٤٧٦ کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە".
رێکخراوەکە رایگەیاند: " ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە بەراورد بە هەمان ژمارە لە ساڵی ٢٠١٧دا، لەسەدا ٢٨ کەمیکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە، مەرگە کارەساتئامێزەکانی رێڕەوەکانی کۆچ، هێشتا گرنگترین کێشەکانی مرۆڤایەتیی پێکدەهێنن".
بەپێی داتاکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی لە ساڵی ٢٠١٨‌دا، چوار هەزار و ٤٧٦ کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە.
حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا، هاوشێوەی چوار ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش زۆرترینیان لە دەریای ناوەڕاستدا روویانداوە. بەوپێیەی ئەمساڵ لەنێو دەریاکەدا، دوو هەزار و ٢١٧ کەس کە بە نیازبوون بۆ ئەورووپا بپەڕنەوە، گیانیان لەدەستداوە.
گیانله‌ده‌ستدانی کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی کۆچه‌ی له‌مساڵانه‌ی دواییدا له ئه‌مریکای باشووره‌وه بۆ ئه‌مریکای باکوور ته‌شه‌نه‌ی کردووه له ریزی دووه‌مدا دێت. ٥١١ که‌س که به هۆی هه‌لومه‌رجی ناله‌بار له کیشوەری ئه‌مریکا، کۆچیان کردبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی رووداوه‌کانی هاتوچۆ، ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌م و پێکدادانه تونده‌کان و کێشه‌ی ته‌ندروستی له ساڵی ٢٠١٨‌دا له ئه‌فریقا، هه‌زار و ٣٨٦ که‌س و له ئاسیا، ١٣٤ که‌س و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ١٢١ که‌س و له ئه‌ورووپا، ١٠٧ که‌س له میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.