کانونی یه‌که‌م 20, 2018 09:57 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی سوییدو عەراقچی- پشتگریی واڵستروم لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام

وەزیری دەرەوەی سویید ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیە لە سەر بنەمای ھەوڵوێستێکی چەند لایەنەو بە ڕاپەڕێندرانی تەواوی وڵاتان قازانج دەکەن.

مارگۆت واڵستروم Margot Wallström وەزیری دەرەوەی سویید ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری عەبباس عەراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە ستۆکھۆڵم، وێڕای پێداگرتن لە سەر خواستی سیاسیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوام کردن و پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ ئێران لە بواری دوو لایەنە، ناوچەیی و نێونەتەوەییەوە، وتیشی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، وڵاتانی ئەورووپی لەوانە سویید سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام خوازیاری پارێزران و ڕاپەڕێندرانی ئەم ڕێککەوتنن لە ھەر ھەل و مەرجێکدا.

وەزیری دەرەوەی سویید وتیشی: وڵاتانی ئەورووپی لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا بەرنامەیەک بۆ بەردەوام کردن و پەرە پێ دانی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ ئێراندا ئامادە بکەن.

مارگۆت واڵستروم Margot Wallström وەزیری دەرەوەی سویید ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن لە ئێران لە بەر سەلماندنی نیازپاکی و پشتگری کردن لە دانوستانی یەمەنییەکان کە لەم دواییەدا بە میوانداریی سویید لەو وڵاتەدا بەڕێوە چوو، لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی یارمەتی و ھاوکاریی ئێران لەم بوارەدا پێی داگرت.

عەبباس عەراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسیش وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستە ئەرێنییەکانی سویید بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ ئێران و پشتگری کردنی ھەمەلایەنەو چالاک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، لە سەر پێویستیی لایەنگریی زیاتر و کردەیی وڵاتانی ئەورووپی لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە جەختی کرد.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە دەرەنجامی دانوستانی یەمەنییەکان وتی: سیاسەتی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە سەر بنەمای ھەڵس و کەوت لە چوارچێوەی چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشت، گەشەو ڕەوتی سیاسیەو ئێران لە سەر ڕۆڵی کارای خۆی بۆ سەرخستنی دانوستانی یەمەنییەکان بەردەوام دەبێت.

عەبباس عەراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بۆ ئەنجام دانی دوو خولی ڕاوێژی سیاسیی ئێران و سویید سەردانی ستۆکھۆڵمی کردووە.

 

سەرپەیڤ