پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە ئەمریکی لە کۆگەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەک دا داوای لە ئەمریکا کرد ئەم هەوڵە نایاساییە بەدژی نوێنەران و شوێنەکانی دیپلوماتیکی ڕووسیا لەم وڵاتە، ڕابگرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : کۆگەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، بڕیارنامەیەکی پەسەند کردووە کە داوای وەستانی کردەوەکانی نایاسایی ئەمریکای کردووە بە دژی دیپلوماتەکانی ڕووسی.
کوگەی گشتی دوو بڕیارنامەی لەسەر پشنیاری لیژنەی شەشەم واتە لیژنەی مافەوانی ، پەسەند کردووە کە لە یەکێکیاندا بە ئاشکرا ڕەخنە گیراوە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بە دژی دیپلومات و بنکەکانی دیپلوماتیکی ڕووسیا .
ئەم بڕیارنامەیە داو ا لە کاربەدەستانی ئەمریکی دەکات کە هەوڵی نایاسایی بەدژی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ڕووسیا لەم ڕێکخراوەیە و بنکەکانی دیپلوماتیکی دیکەی ئەم وڵاتە لە نیۆیۆرک کۆتایی پێ بێنێ .
دەست گرتن بەسەر سامانی نوێنەرایەتی ڕووسیا لە نیۆیۆرک، بەرتەسک کردنەوەی هات و چوی هەندێ لە فەرمانبەرانی ئەم نوێنەرایەتییە و گرفتی جۆربەجۆر کە ئەمریکا لە دەرکردنی ڤیزە بۆ دیپلوماتەکانی ڕوس لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەدیی هێناوە، هاوپێوەند بە پرسە باسکراوەکان لەم بڕیارنامەیەدا.
بڕیارنامەیەکی دیکەش کە لەلایەن کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە ، داوای ڕەچاوکرانی حەسانەی دادەڤانیی شوێنەکانی دیپلوماتیک لەلایەن هەموو وڵاتان کراوە.
ئەمریکا مانگی مارسی دووهەزارو هەژدە 48 دیپلومات و دوازدە فەرمانبەری نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی دەرکرد و کونسوڵخانەی ئەم وڵاتەی لە ئەیالەتی سیاتل داخست.
ئەم کارەی ئەمریکا لە هەماهەنگی لەگەڵ کردەوەی هاوچەشنی بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە وەدەرنانی دیپلوماتەکانی ڕوسی دوابەدوای مردنی سێرگێئی سکریپال سیخوڕی ڕووسیا لەلەندەن، ئەنجامی گرتووە.
سکریپال ی 66 ساڵە،سیخوڕی پێشووی ڕووسیا کەلە بەریتانیا دەژیا، ساڵی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ کچەکەی بێ هوش لە ناوەندێکی کڕین لەشاری سالزبری دۆزرایەوە و کاربەدەستانی بەریتانیا ڕایانگەیاند کە لەلایەن مۆسکۆوە ژەهراوی کراون.