کانونی یه‌که‌م 25, 2018 20:37 Asia/Tehran
  • هەڵاوێردرانی کۆریای باکوور لە بەشێک لە ئابلۆقەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان

حکومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ڕێکخراوی نەتەوەکان بەشێک لە ئابلۆقە سەپپێندراوەکانی ئەو ڕێکخراوە بەدژ کۆریای باکوری بەو وڵاتە بەخشی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری یونهاپ؛ حکومەتی کۆریای باشور ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند؛ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵاواردنێکی بایکۆتی بۆ کۆریای باکور لەبەرچاو گرتووە هەتا لەو چوارچێوەدا دوو کۆریا بتوانن ڕێوڕەسمێکی سەمبولیک بۆ مۆدێرن کردنەوەو خستنەگەڕی جاددەو ئاسنەڕێکان لە درێژەی سنوری هاوبەش بەڕێوە ببەن.

ڕێوڕەسمی سەمبولیک بۆ مۆدێرن کردنەوەو خرانەگەڕی جاددەکان وئاسنە ڕێکان لەدرێژەی سنوری هاوبەشی دوو کۆریا بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەئامادەبوونی وەزیری گواستنەوەی کۆریای باشوور و وەزیری ئاسنەڕێی کۆریای باکور و ژمارێک بەرپرسی باڵای دوو وڵات لە وێستگەی پانمون لە شاری سنووریی "کائسونگ" لە کۆریای باکور بەڕێوە بچێ.

حکومەتی کۆریای باشوور پێی داگرت؛ کەرەستەو کەلوپەلی پێویستی ئەو ڕێوڕەسمەی هاوڕێی سی کەس لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕەوانەی کۆریای باکوور کردووە.

گەڵاڵەی مۆدێرن کران و خرانەگەڕی جاددەو ئاسنەڕێکان لەدرێژەی سنوری هاوبەشی دوو کۆریا بەشێکە لەو ڕێککەوتننامە کە سەرانی دوو وڵات لە دانیشتنی مانگی ئاڤریلی٢٠١٨ی خۆیان بەئامانجی گەشەپێدانی ئاسودەیی هاوبەش لە نیمچە دوورگەی کۆریا مۆریان کرد.

سەرپەیڤ