کانونی دوھەم 02, 2019 14:24 Asia/Tehran
  • جیهان لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا

لە ساڵی 2018دا گەلێک کۆبوونەوە، قەیران، خۆپیشاندان، تێکهەڵچوون و هەوراز و نشێوی تایبەت لە جیهان دا ڕوویدا. بەڵام دەبێ بگوترێ پتر لە هەموو شتێک چاوپێکەوتنە مێژووییەکەی ڕێبەرانی ئەمریکا و کۆریای باکووری، کوژرانی جەماڵ خاشقجی، چوونەدەری ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام و بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکانی فەرەنسا، دەنگی داوەتەوە.

یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکانی جیهان لە ساڵی 20187دا، وێککەوتنی گەمییەکی بارهەڵگری چینی – هۆنگ کۆنگی لە کەنارەی ڕۆژهەڵاتی چین لەگەڵ نەوتهەڵگرێکی ئێرانی بوو، ئەم کارەساتە بووە هۆی تەقینەوە و ئاوربەربوونی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە.

وێککەوتنی گەمییەکی بارهەڵگری چینی – هۆنگ کۆنگی لە کەنارەی ڕۆژهەڵاتی چین لەگەڵ نەوتهەڵگرێکی ئێرانی

سی و دوو کارگێڕ و ستافی نەوتهەڵگرەکەی ئێران (30 ئێرانی و 2 بەنگالیایی) لەو کارەساتەدا گیانی خۆیان لە دەس دا.

هەروەها ئەم ڕووداوانەش لە ساڵی 2018دا قەوماون:

  • تورکیا ناوچەی عەفرینی هاوەن باران کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش هێزە کوردەکانی باکووری سووریاشیان بوردمان کرد.
هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی عەفرین
  • یارییەکانی پارائۆلۆمپیکی زستانی لە پیۆنگ یانگی کۆریای باشووری هەتا 18 مارس بەڕێوە چوو.
پارائۆلۆمپیکی زستانی لە کۆریای باشووری
  • خۆپیشاندانی گەورەی "گەڕانەوە" لە سەر سنوورەکانی غەززە لەگەڵ سەرزەوییە داگیرکراوەکان، هەتا کۆتایی ساڵی 2018، بۆ 40 جاران لە هەموو هەینییەکدا بەڕێوە چوو و نەو هۆیەوە دەیان فەلەستینیش شەهید یاخود بریندار بوون.
خۆپیشاندانی گەورەی "گەڕانەوە" لە غەززە
  • تاقمی جیایی خوازی ئاتا لە سپانیا، پاش 40 ساڵان تێکهەڵچوون و کوژرانی پتر لە 800 کەس، بە فەرمی هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
تاقمی جیایی خوازی ئاتا لە سپانیا
  • هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لۆبنان، بە سەرکەوتنی حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی بەڕێوە چوو.
  • چوونەدەری پڕهەراوهوریا و یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران
  • لە حەفتاهەمین ساڵوەگەڕی پێکهاتنی ڕژێمی درۆینە و ساختەی ئیسرائیل لە سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا، ئەمریکا باڵوێزخانەکەی، لە تەلئەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس.
قودسی پیرۆز
  • یەکەمین دیدار و چاوپێکەوتنی رێبەرانی هەر دوو کۆریا لە سینگاپوور بەڕێوە چوو
  • لە مۆندیالی ٢٠١٨ـی ڕوسیادا ، هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی دوای ٢٠ سال بۆ جارێکیتر ببێتە پاڵەوانی تۆپی پێی جیهان.
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مۆندیالی ٢٠١٨ـی ڕوسیا
  • دانیشتنی سەرانی پێنج وڵاتی  کەناری دەریای خەزەر بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی  ئێران ، ڕووسیا ، کازاخستان ، تورکەمنستان و کۆماری ئازەربایجان لە بەندەری ئوکتائۆی کازاخستان بەڕێوە چوو .
  • درێژماەترین گیرانی مانگی سەدە ڕوویدا ، ئەم گیرانی مانگە بە مانەوەی مانگ لە نیوەی سێبەری زەوی دەستپێکرا و لە کاژێر ٢٢ و ٥٣ خولەک گیرانی تۆکمەی مانگ دەستی پێ کرد.
  • لەم مانگ گیرانە دا "مانگ" ١٠٣ خولەک ڕەنگی سووری بە خۆیەوە گرت و هەر بۆیە ناوی درێژماوەترین مانگ گیرانیی سەدەی ٢٠ و ٢١ـی تۆمار کرد.
درێژماەترین گیرانی مانگی سەدە
  • کوفی عەنان حەوتەمین سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦ ـی زایینی لەتەمەنی ٨٠ ساڵ دا دوای ماوەیەکی کورت نەخۆشی لە" بێرن"ـی سویسرا کۆچی دوایی کرد.
کوفی عەنان
  • تیرۆریستان لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی سان و ڕژەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەهواز؛بەرەو خەڵکی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە، تەقەیان کرد کە بە هۆی ئەم پەلامارە؛ ٢٤ کەس شەهید و پتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.
پەلامارە ترۆریستییەکەی ئەهواز

           تاقمی ترۆریستی "داعش" و "ئەلئەحوازیە" کەلە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە لاگرییان لێوە دەکرێت بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە ترۆریستییەیان گرتە ئەستۆوە.

  • بەهۆی بوومەلەرزەیکی قورس لە باکووری دوورگەی سوماترا لە وڵاتی ئەندۆنسیا، لانیکەم ٤٣ هەزار کەس ئاوارە بوون. زیاتر لە ٧٠٠ کەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە تووشی خەسار و زیان بوون.
سۆنامی لە وڵاتی ئەندۆنسیا
  • کوژرانی سامناکی جەمال خاشقجی ڕۆژی دووهەمی ئۆکتۆبەر لە کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمبۆڵی تورکیا ڕووی دا. دوای ١٧ ڕۆژ ، بۆ هەمووان لە وان بۆ سەرۆکی ئەمریکا سەڵمیندرا کە ئەم جەنایەتە لەلایەن حکوومەتی سەعوودی و بە فەرمانی محەممەد بن سەلمانەوە ئەنجام دراوە.
جەمال خاشقجی
  • 700 هەزرا کەس لو ناوەندی شاری لەندەن خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و خوازیاری بەڕێوە بردنی دووەمین کۆپرسی و ڕیفراندۆمی ڕێککەوتنی دوایی بێرگزیت بوون. ئەم کۆبوونەوانە، دووەمین خۆپیشاندانی پڕحەشیمەتی سەدەی 21 لە بەریتانیا بوو.
  • ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا زیاتر لە شەش هەزار و ٧٠٠ ماڵ و بینای تیجاری لەباکوری کالیفۆرنیا وێران کرد. ئاگرکەوتنەوە لەباکوری کالیفۆرنیا ڕووبەری ٣٦٢ کیلۆمەتری چوارگۆشی گرتەوە.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا
  • خۆپیشاندانی سەرانسەری لە فەرەنسا لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزامەندی دەربڕین لە ئاست سیاسەتە ئابوورییەکانی حکوومەت و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەس پێ بووە. پتر لە 75 هەزارکەس لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە لە دژی حکوومەت لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا بەشدارییان کرد.
خۆپیشاندانی سەرانسەری لە فەرەنسا
  • شەڕی یەمەن و پەلامارەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی – ڕۆژئاوایی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سەعوودی بەردەوام بوو . شەڕی یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی 10 هەزار کەس .
یەمەن
  • دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا بریاردانى له‌باره‌ى پێنج ملیار دۆلار تایبه‌ت به‌ دروستکردنى دیوار له‌سه‌ر سنورى مه‌کسیک دواخست، یەک لەسەر چواری دامودەزگاکانی دەوڵەتی فیدراڵی ئەمریکا داخران
  • گیان لەدەستدانی دەیان کەس بەهۆی لافاوهەستان و جمینی زەوی لە رۆژهەڵاتی فیلیپین
  • چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و ئەفغانستان

 

سەرپەیڤ