کانونی دوھەم 02, 2019 19:44 Asia/Tehran
  • پێداگری پۆمپێئو لەسەر درێژەی سیاسەتەکانی ناوچەیی ئەمریکا

بەڕاگەیاندنی چوونەدەری چاوەڕوان نەکراوی هێزی ئەمریکی لە سوریا، بیروبۆچوونی جۆربەجۆر سەبارەت بە داهاتووی سیاسەتی ناوچەیی ئەمریکا دەخرێتە بەر باس .

هەندێ لێکۆڵەر ئەم کارەی دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا بەنیشانەی گۆڕانکاری  لە سیاسەتی ناوچەیی واشینگتۆن دەزانن، لەحاڵێکدا کە ژومارێکی تر لە کارناسانی سیاسی ، ڕاگەیاندنی چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا بە نیشانەی گۆڕانێکی تاکتیکی واتە گواستنەوەی هێزی ئەمریکی لە سوریا بۆ بنکەکانی لە ئێراق ناوبرد و لەسەر درێژەی سیاسەتی ئێستا ئەمریکا پێداگری دەکەن  .

ترامپیش  پێداگری کردووە کە ئەم هێزانە هەرکات پێویست بێ ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیان لە سوریا  درێژە پێ دەدەن  .

هەرلەم پێناوەدا مایک پۆمپێئو  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە بەرلە چاوپێکەوتن لەگەڵ  بنیامین نتانیاهو  سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ،

 پاسەوانی لە ئیسرائیلی بە بەڵێنی درێژەپێدراو وسیاسەتی ناوچەیی وڵاتەکەی زانی و لەسەر ئەم پرسەش پێداگری کرد کە چوونەدەر لە سوریا، گۆڕانێک لەمبارەوە بە دی نایێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،پۆمپێئو  ڕۆژی سێ شەممە یەکەمی ژانویە وتی : بڕیاری سەرۆک کۆمار لەچاو سوریا،  هیچ شتێک لەبارەی هاوکاری کردن لە ئیسرائیل ناگۆڕێ .

لە ڕوانگەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە، بنەمای سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمریکا کە بەستراوەتەوە لەسەر بەرەنگار بوونەوەی  ئەوەی  هەوڵی  پەلاماردەرانەی ئێران ناوی لەسەر نراوە و هەروەها بەڵێنی واشینگتۆن لەسەر پاراستنی  ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پاسەوانی لە ئیسرائیل،  هەروا  نەگۆڕ  دەمێنێتەوە.

وادیارە  قسەکان و ئیدیعای  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زۆرتر لە پێناو دڵنیایی دان بە ئیسرائیل ڕاگەیەندراوە.

ڕژێمی زایۆنیستی دوای ڕاگەیاندنی چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا، لەم پرسە نیگەرانی دەربڕیوە و ئەم کارە  بە هۆی بەهێزبوونی  جێگە و پلەی  ئێران لە سوریا زانی  .

وێڕای ئەوەی  کاربەدەستانی زایۆنیستی ئیدیعا دەکەن کە بەهێزبوونی  ئامادەبوونی ئێران لە سوریا دەبێتە هۆی  پەرەی هەوڵی هەڕەشەئامێزانە بە دژی تەل ئەبیب .

سەرباری قسەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی بە باشی دەزانن کە کشانەوەی  هێزی ئەمریکی لە سوریا، بەئاشکرا بە مانای  شکستی ئەمریکا و واشینگتۆن بۆ هاتنەدی  ئامانجە دڵخوازەکانی واتە سەرنخونکردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و ڕووخانی دەوڵەتی یاسایی  ئەم وڵاتەیە .

بەم حاڵە بڕیاری ترەمپ بەپێچەوانەی ڕوانگەی زۆرێک لە ئەندامانی باڵای کابینەکەی  بەتایبەت جەیمز مەتیس  وەزیری بەرگری دەست لە کارکشاوەی ئەمریکا و سەرۆکانی کۆنگرەی ئەمریکا بووە .

ترەمپ بۆ کەمکردنی ئاستی ڕەخنەکان بەرامبەر بە بڕیارەکەی، ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ  سناتۆری لیندسی  گراهام  لە سەرۆکانی کۆماریخوازی  سنا، دیداری کردبوو.

گراهام دوای ئەم دیدارە ئیدیعای کرد کە ترەمپ بەنیاز نییە سوریا بە جێ بێڵێ  هەتا بەوتەی ناوبراو ئێران  جێگەی ئەمریکا لە سوریا نەگرێتەوە.

سەرباری ئەم قسانە بەڵام ڕاستییەکەی ئەمەیە کە کاربەدەستانی باڵای ئەمریکی بەباشی دەزانن کە بە چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا نەتەنیا لە ئاستی کارتێکەری  واشینگتۆن لە ڕەوتی سیاسی و سەربازی سۆریا زۆر کەم بووەتەوە بەڵکوو ئەمریکا هێزی هاوپەیمانی خۆیشی  بەتەنێ  هێشتووە.

لە ڕوانگەی ڕەخنەگرانەوە بڕیاری ترەمپ بۆ بردنەدەری هێزی سەربازی ئەمریکی لە سوریا،  کشانەوەیەکی تۆکمەوتەواوە کە بێ لێکدانەوە و لەبەرچاوگرتنی ریسکی ئەگەری گیراوە و دواهاتی جیددی بۆ واشینگتۆن و هاوپەیمانانی ناوچەییەکەی دەبێت.

 

سەرپەیڤ