کانونی دوھەم 03, 2019 17:18 Asia/Tehran
  • بەعیدی نەژاد: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆر لەژێر کارتێکەریی سیاسەتەکانی رژیمی ئیسرائیل دایە

باڵوێزی ئێران لە ئینگلیز وتی: سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بەقووڵی لەژێر شوێن دانان و کارتێکەریی سیاسەتەکانی ئیسرائیل دایەو هەر سیاسەت و هەڵوێستێک کە رژیمی زایۆنی بەتێبینی ونیگای توندڕەوانەو داگیرکەرانەی خۆی، پەسەندی ناکا، بەشێوەی ئاسایی لەلایەن ئەمریکاوە نەیارەتی لەگەڵدا دەکرێ.

"حەمید بەعیدی نەژاد" باڵوێزی ئێران لە ئینگلیز رۆژی پێنج شەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵنێرانی ئێرانی لە لەندەن، لەبارەی داڕشت و پێکهاتەی نوێی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا بەچوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا، وتی: ئەگەر ئەمریکا دەیەوێ لە سیاسەتە هەڵەکانی لەڕابردوو، دەرس وەربگرێ، دەبێ هەوڵ بدات خۆی لە بارمتەبوونی ئیسرائیل ئازاد بکاو قەبووڵ بکات کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا ناوچەیەکە کە بەپێی ئیرادەی ئازادی نەتەوەکان دەبێ سەربگرێ، نەک بەگوێرەی نیگای سەرکوت کارانەو داگیرکەرانەی رژیمی زایۆنی کە هەموو ناوچەکە دەیەوێ بکا بەقوربانی و فیدای ئاسایشی دەسکرد و ساختەی خۆی.

بەعیدی نەژاد لەبارەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچاخی کەمپەینە هەڵبژاردنییەکانی ئاماژەی بەو بابەتە دەکرد کە ئامادەبوونی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بۆ ئەو وڵاتە زیانبەخش بووەو هیچ ئاکامێکی بەدواوە نەبووە.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەر پاش حەوت ساڵ لاوازیی ترۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی سوریا ڕایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان بەزوویی لە سوریا دەچنە دەر.

ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان بەشێوەی نایاسایی(بێ ئیزنی حکومەتی سوریا) لە سوریا ئامادەیە.

سەرپەیڤ