کانونی دوھەم 05, 2019 09:21 Asia/Tehran
  • تڕەمپ و نیگەرانیی لە  ئەگەری لێپێچینەوەی

سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی نیشاندا بە بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگوباس لەمەڕ بڕیاری دیموکراتەکانی کۆنگرە بۆ لێپێچینەوەی ئەو .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە توویتەرەکەی دا ڕوو لە دیموکراتەکان نووشی : ئەوان تەنیا بەم هۆیەوە دەیانهەوێ لێپێچنەوەم لە گەڵدا بکەن چون ناتوانن لە هەڵبژاردنەکانی 2020 دا سەرکەون ،سەرکەوتنەکانی من گەلێک زۆرن .

 تڕەمپ هەروەها نووسی بە لێپێپینەوەی من بازاڕە دراویەکانی جیهان تووشی کێشە دەبن .

بە بەدەسەڵات گەیشتنی دیموکراتەکان لە کۆنگرە ، یەکێک لەو کارانەی کە بە ئەگەری زۆرەوە لە دژی تڕەمپ دەکرێ ، لێپێیچنەوەی ئەوە .

هەر لەم پێوەندیەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵی سی ئی ئێن ئێنی گوتووە ، تڕەمپ لە بارەی ئەوە کە نوێنەرانی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا لە وانەیە لێپێچینەوەی لە گەڵدا بکەن نیگەرانی دەربڕیوە .

 سەرچاوەیەکی دیکە لە کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێنی گوتووە یاریدەرانی تڕەمپ لەسەر ئەم باوەڕەن تاکە پرسێک کە لە وانەیە ببێتە هۆی دەسپێکی ڕەوتی لێپێچینەوە ، گزیکاریی دارایی پارێزەری تڕەمپ ، مایکێل کوهێن و دانی پارە بەو ژنانەیە کە تڕەمپ پێوەندی لە گەڵیاندا هەبووە .

 باسی لێپێچینەوە لە تڕەمپ لە رۆژانی رابردوودا ، دوای سکاڵای دادئەستێنەکانی لە ناوبراو لە ناوچەی باشووری نیۆیۆرک ، توندتر بووە .

ئەوان رایانگەیاندووە پارێزەرەکەی تڕەمپ بە فەرمانی تڕەمپ  خۆی،  ئەم کارانە کردووە .

سەرپەیڤ