کانونی دوھەم 05, 2019 19:16 Asia/Tehran
  • تاقیکاری سەرکەوتووانەی بەهێزترین بۆمبی غەیرە ناڤۆکی چین

کۆمپانیای پیشەسازی چەک دروست کردنی چین ، بەهێزترین بۆمبی غەیرە ناڤۆکی ئەم وڵاتەی بە ناوی " دایکی هەموو بۆمبەکان" بە سەرکەوتنەوە تاقی کردەوە.

ڕۆژنامەی گڵۆبال تاێمزچین ئەمڕۆ شەممە نووسیی ، کۆمپانیای پیشەسازی چەک دروست کردنی چین ڕایگەیاند ئەم کۆمپانیایە ئەم بۆمبایەی  بە بۆمب هاوێژێکی ئیچ ٦ کا لە شوێنێکی نەناسراودا لە چین بە سەرکەوتن تاقی کردەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم بومبە گەورە چەند تە نیە بە هاسانی دەتوانێ بینا چیمەنتویی وبوتونیەکان ، حەشارگە ژێر خانەییەکان وشوێنە پتەوە سەربازیەکان بڕوخێنێت.

سەرپەیڤ