کانونی دوھەم 07, 2019 08:01 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای پێداگریی لەسەر جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی گەمارۆکانی واشنگتۆن لەدژ کۆریای باکور وتی: ئەو گەمارۆیانە درێژ دەکرێنەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "دۆناڵد ترامپ" لە لێدوانێکی دوو فاقییدا بەئاماژە بەوەی کە دانوستان لەگەڵ کۆریای باکور بەشێوەی ئیجابی خەریکە بەڕێوە دەچێ، وتی: هەتا کاتێک کە واشنگتۆن هۆوهەگەری ئەرێنی لەدەستدا نەبێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەدژ پیونگ یانگ  ، ئەو گەمارۆیانە بەردەوام دەکا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکاتێکدا جەخت دەکا لەسەر درێژەی گەمارۆکان دژبە پیونگ یانگ، کە "کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکور و"دۆناڵد ترامپ" لە ١٢ی ژۆئەنی٢٠١٨ لە سەنگاپور سەنەدێکیان ئیمزا کرد کە بەهۆیەوە پیونگ یانگ ئەرکمەند دەکا بە چەکداماڵینی ناڤۆکی و ئەمریکاش بە خستنەڕووی دەستەبەریی ئاسایشی بۆ کۆریای باکور.

چەند ڕۆژ دواتر سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕای دیداری لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور و ئیمزای ڕێککەوتننامە لەگەڵ ناوبراودا، ئابلۆقە ئابورییەکانی لەدژ پیونگ یانگ بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.

سەرباری کردەی یەکلایەنەی کۆریای باکور بۆ هێنانەدی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریاو ناوچەدا بۆ وێنە لەناوبردنی ناوەندی تاقیکارییە ناڤۆکییەکانی، ئەمریکا تائێستا هەنگاوێکی پراکتیکی بۆ جێ بەجی کردنی بەڵێنیەکانی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی١٢ی ژۆئەنی٢٠١٨ هەڵنەگرتووە.

سەرپەیڤ