کانونی دوھەم 07, 2019 18:50 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی پەلامارەی سوپای میانمار لەدژی موسوڵمانانی ڕوهێنگیایی

سوپای میانمار پەلامارەکانی خۆی لە دژی موسوڵمانانی ڕوهێنگیایی لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەسپێکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس ، دەوڵەتی میانمار ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند ، سوپای ئەم وڵاتە هەڵمەتی سەربازی بۆ سەرکوت کردنی ڕوهێنگیاییەکان لە ئیالەتی ڕاخین لە ڕۆژئاوای میانماری دەسپێکردوەتەوە. ئەمە لەحاڵیکدایە کە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤ بە دەربڕینی نیگەرانی لە توندوتیژیەکانی دەوڵەتی میانمار لەدژی گروپە کەمایەسیەکان بەتایبەت موسوڵمانانی ڕوهینگیایی ،خوازیاری  ڕاگیرانی قەڵاچوو وجەنایەت لە  ئیالەتی ڕاخین لەلایەن سوپای میانمارەوە بوون. لە پەلامارەکانی سوپای میانمار وبوداییەکانی توندڕەو بۆسەر موسوڵمانانی ڕوهینگیایی لە پاڕێزگەی ڕاخین لە ماوەی یەک ساڵ ونێوی ڕابردوو ، فرەتر لە شەش هەزار موسوڵمانی ڕوهینگیایی کوژراونوو هەشت هەزارکەس بریندارو فرەتر لە یەک ملیۆن کەسیش ئاوارە بوونە.

سەرپەیڤ