کانونی دوھەم 08, 2019 08:17 Asia/Tehran
  • ترەمپ: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بە پارێزەوە ئەنجام دەگرێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە وێڕای پاشگەز بوونەوەی لە ھەڵوێستەکەی پێشووی لەمەڕ کشانەوەی دەستبەجێی ھێزەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا وتی: ئەم کشانەوەیە بە شێنەیی و بە پارێزەوە ئەنجام دەگرێت.

ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە توییتێڕەکەی خۆی دا نووسی: لە بەر مانەوەی داعش لە سووریادا، ھێزەکانی ئێمەش بە پارێزەوە لە سووریا دەکشێنەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لەپاش قسەکانی سەبارەت بە کشانەوەی دەستبەجێی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا ھەم لە نێوخۆی وڵاتەکەی و ھەم لە دەرەوەو لە لایەن ھاوپەیمانەکانیەوە کەوتووەتە بن گوشارەوە، ڕاشیگەیاند: لە بەر مانەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریادا، وا ھەڵدەگرێ کە بە ئەسپایی و ھێدی ھێدی لە سووریا بکشێینەوە.

وتە تازەکانی ترەمپ دوابەدوای سەردانەکەی جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو دەکرێت کە لە ئەنجامی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی دڵنیا کردەوە کە ھەتا بەر لە شکست ھێننانی یەکجاریی داعش ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا ناکشێنەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٨ دوای حەوت ساڵ لێنەھاتوویی تیرۆریستان لەمەڕ ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی سووریا ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا دەکشێنێتەوە.

ئەمریکا چەندین ساڵە بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی و بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی سووریا ھێزەکانی لەم وڵاتەدا مۆڵ داوە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی دیمەشق گەلێک جار ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا لە سووریایان وەک داگیرکاری لێک داوەتەوەو ئیدانەیان کردووە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

 

 

 

سەرپەیڤ