کانونی دوھەم 09, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • درێژەی درێژەی پێداگری ترەمپ لەسەر پێویستی دابینکردنی بودجەی دیواری سنووری

سەرۆکی ئەمریکا، مەرجی کرانەوەی دەوڵەتی دابین کردنی بودجەی چێکردنی دیواری سنووری لەگەڵ مەکسیک ناوبرد.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئیرنا، دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  بە تۆمەتبارکردنی دیمۆکراتەکان بە هەوڵدان بۆ دابین نەکرانی بودجەی دیواری سنوری وتی : تەنیا ڕێگەچارەی کرانەوەی دەوڵەت، پەسەندکرانی ئەم بودجەیە کە بەرگری لە سنوورەکان دەکات.

دوناڵد ترەمپ  کە پێنج میلیار و حەوتسەد ملوێن دولاری بۆ دانانی لەمپەری پۆڵایین لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ مەکسیک داوا کردووە وتیشی : درێژەی داخرانی  دەوڵەت لەبەر گرفتی نێوان کۆنگرە و کۆشکی سپی ، لەسەر ئەم بودجەیەیە.

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر ئیدیعای کرد کە بۆ سەپاندنی ئاسایش لە سنوور لەگەڵ  مەکسیک دەبێ  دیواری پۆڵایی لەم ناوچەیە  چێ بکرێت  . 

ترەمپ وتیشی:  خەرجی ئەم دیوارە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی ڕێککەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ مەکسیک ، دەدرێت  . 

دوناڵد ترەمپ  ئیدیعاشی کرد هەر حەوتە  سێسەد  ئەمریکایی تەنیا لەبەر بەکارهێنانی هێروئین  دەمرن   کە سەتی نەوەدیان لەڕێگەی سنوورەکانی باشووری  دێنە نێو وڵات  . 

سەرۆکی ئەمریکا بەرلەمە هەڕەشەی کرد بوو کە ئەگەری ئەوە هەیە  بە درێژەی  ئەم ڕەوشە،  ڕەوشی  نائاسایی ڕابگەیەنن.

بە بێ ئەنجام بوونی وتووێژی نێوان کاربەدەستانی کۆشکی سپی و کۆنگرە سەبارەت بە دابین کرانی بودجەی پێویست بۆ دامەزرانی دیواری سنووری مەکسیک، دەوڵەتی ئەمریکا لە بیست و دووی دیسەمبەری 2018 ەوە تائێستا هێشتا داخراوە.

سەرپەیڤ