کانونی دوھەم 09, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئۆتریش لەسەر گرینگیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

سەرۆک کۆماری ئۆتریش پێی داگرت لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) کە کەوتووەتەبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی ئۆتریشیی "ستاندارد"؛ "ئەلەکساندر فان در بلەن" سەرۆک کۆماری ئۆتریش لەنێو دیپلۆماتە بیانییەکان لە کۆشکی "هافبورگ" وتی: "پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە دەسکەوتی دانوستانە هاوبەشەکان لەئاستێکی یەکساندا بووەوبەهۆی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە بەرمەترسیی، یەکجار گرینگە."

فان در بلەن ناڕاستەوخۆ لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەخنەی گرت و نەتەوە خوازیی، یەکلایەنخوازی و چوونەدەر لە ڕێککەوتنە چەند لایەنییەکانی، ئیدانە کرد.

سەرۆک کۆماری ئۆتریش کە وڵاتەکەی لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی٢٠١٨ سەرۆکایەتی دەورەیی یەکێتی ئوروپای لەئەستۆ بوو، پێی داگرت، ئۆتریش وەک سەرۆکی دەورەیی یەکێتی ئوروپا هەوڵید ا وەک ناوبژیوانێکی بێلایەن بجوڵێتەوەو دانوستانەکان لەبواری جیاجیادا تاڕادەیەک بباتەپێش.

ئەگەرچی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەمای٢٠١٨، یەکێتی ئوروپاو وڵاتانی ئوروپایی ئەندامی چوارکۆیەک نەیارەتی خۆیان لەگەڵ ئەو کردەی واشنگتۆن ڕاگەیاندو خوازیاری پاراستنی ئەو ڕێککەوتنەن، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەخنەگرتن لە دواکەوتنی یەکێتی ئوروپا لە جێ بەجێ کرانی میکانیزمی تایبەتی دراڤی(ئێس پی ڤی) پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێی داگرت، بێگومان ئێران، بەرپرسایەتی جێ بەجێ نەکرانی ئێس پی ڤی دەخاتە ئەستۆی ئوروپا .

سەرپەیڤ