کانونی دوھەم 10, 2019 08:23 Asia/Tehran
  • ئەوپەڕی ناکۆکیی نێوخۆیی لە ئەمریکادا لە سەر بوجەی شورەی سنووری

سەرۆکی نوێنەرانی دیموکرات لە سێنای ئەمریکا ڕ ایگەیاند: کاتێک کە نوێنەرانی دیموکرات بە داناڵد ترەمپی وتیان: ڕەزامەند نابن بە بوجەی ھەڵچنینی شورەی سنووری، کۆبوونەوەکەی بەجێ ھێڵا.

«چاک شومر»  Chuck Schumer سەرۆکی نوێنەرانی دیموکرات لە سێنای ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت:دیدارەکەی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ کاربەدەستانی پارتی دیموکرات بە تەواوی کات بە فێڕۆدان بوو.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی پارتی دیموکرات لەوپەڕی توڕەیی دا بە مشتەکۆڵ بە سەر مێزەکەی داکێشاو وتی: ھیچکام ھیچمان بۆ وتن نییە.

نانسی پلوسی سەرۆکی پەرلەمانتارە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش وتی: دیدارەکەی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی ھێندەی پێ نەچوو.

سەرۆکی پەرلەمانتارە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەو دیدەرەدا لەگەڵ پێشنیارەکەی داناڵد ترەمپ بۆ کۆتایی ھێنان بە قەپات بوونی دەوڵەتی فیدراڵ لە بەرامبەر ڕەزامەند بوون بە بوجەی چێکرانی شوورەی سنووری لە ماوەی مانگێکدا دژایەتیی کرد بوو.

بڕیار وا بوو ترەمپ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی دیموکراتی کۆنگرێس بۆ کۆتایی ھێنان بە قەپات بوونی دەوڵەت ڕێک کەوێت. کەچی وا دیارە ناکۆکیی نێوان دیموکراتەکان و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەوە قوڵترە کە بە کۆبوونەوەیەک بشێ چارەسەر بکرێت.

بە تێپەڕینی زیاتر لە نۆزدە ڕۆژ لە ڕەت کرانەوەی  داخوازییەکەی داناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەن کۆنگرێسەوە لەمەڕ تەرخان دانی بوجەیەکی پێنج ملیاردو حەوتسەد ملوێن دۆلاری بۆ ھەڵچنینی شورە لە سنووری مەکسیک و دوابەدوای ئەوەش داخران و قەپات بوونی دەوڵەتی فیدراڵی ئەم وڵاتە، ترەمپ جارێکی تر وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھەڵچنرانی ئاوا شورەیەکی سنووری ، تاکە ڕێگای چالاک کردنەوەی دەوڵەتی بۆ دابین کردنی بوجەی ھەڵچنینی شورەی سنووری گەڕاندووەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ