کانونی دوھەم 12, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا : یەکێتی ئوروپا لە تاقیکاریی پراکتیکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دا سەرکەوتوو نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ یەکێتی ئوروپا لە تاقیکاریی سەربەخۆیی بەکردەوەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرکەتوو نەبووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ماریا زاخارۆوا" رۆژی هەینی لە کاردانەوە بە دواکەوتنی یەکێتی ئوروپا لە جێ بەجێ کردنی میکانیزمی دراڤیی نێوان ئێران وئوروپا ناسراو بە "ئێس پی ڤی" وتی : ئوروپا لەبەر سەربەخۆنەبوونی لە جێ بەجێ کردنی سیاسەتی دەرەوە،  لە تاقیکاریی بەکردەوە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، سەرکەوتوو نەبووە.

زاخارۆوا بەئاماژە بەوەی کە مۆسکۆ چەندین جار هێنانەدی"ئێس پی ڤی" لەدانوستان لەگەڵ بروکسل و وڵاتانی ئەندامی یەکێتی هێناوەتە ئاراوەو جەختی لەسەر کردووە، وتی: باشتر ئەوەیە یەکێتی ئوروپا لەئاستی جیهانیدا دەوری سەربەخۆیانە ببینێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا هاوکێشەیەکی تیجاریی یان دوولایەنە نییە بەڵکوو ڕێککەوتنێکی چەندلایەنەیە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پشت ڕاست کراوەتەوەو بەڵگەیەکە کە پێویستە جێ بەجێ بکرێ، وتی: مۆسکۆ درێژە دەدا بەهەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

یەکێتی ئوروپا لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە ڕایگەیاندووە، بەنیازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، میکانیزمێکی تایبەت ناسراو بە ئێس پی ڤی بۆ ئەنجامدانی کاروباری دراڤیی بێنێتەدی، هەتا بوار بۆ درێژەی هاوکاریی ئابوری لەگەڵ ئێران بڕەخسێ بەڵام وڵاتانی ئوروپایی هەروا لەحاڵی دووپات کردنەوەی بەڵێنی و وادەی بێ کردەوەیانن.

 

سەرپەیڤ