کانونی دوھەم 13, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • ھاوردە کرانی ملوێنێک بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران لە لایەن پاڵاوگەی ھیند لە داھاتوودا

بەڕێوەبەری پاڵاوگەی بەھارات پترۆلیۆم « بی پی سی ئێڵ»ی ھیند باسی بڕیاری ئەم وڵاتەی کرد بۆ ھاوردە کردنی ملوێنێک بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە لە ئێرانەوە لە ماوەی مانگەکانی فڤریەو مارس.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ ئێکسپرێسی ھیمد، « ئار ڕاماچاندران» وتی: بە سەرنجدانی ئەوەی کە نەوتی ئێران  بە کوالیت ترین نەوتی پێوبستی پاڵاوگەکانی ھیندە، کۆمپانیاکەی بە نیازە دوای سێ مانگ پەک کەوتن ملوێنێک بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە لە ئێران ھاوردە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەھارات پترۆلیۆم « بی پی سی ئێڵ»ی ھیند سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا، لە ژوئەنی ڕابردووش ملوێنێک بەرمیل نەوتی زیاتر لە گرێبەستی کڕینەکەی لە ئێران داوا کرد بوو. لە ئێستادا ھیند گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە دوای چین.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی لەوانە نەیارەتیی وڵاتانی چین و ڕووسیاو چین دا  بەرەوڕوو بووەتەوەو ھەرھەموو ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن، بە پێیە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکیش بە ناچاری لە ھێندێک لە بڕیارەکانی کشایەوە.