کانونی دوھەم 13, 2019 17:56 Asia/Tehran
  • ترێزا می سەبارەت بە شوێنهاتەکانی جدی نەیاریەتی کردن لە گەڵ برگزیت وشداری دا

کەمتر لە چلو هەشت کاژێر ماوە بە دەنگ دانی چارەنووس سازی پەرلەمانی بریتانیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی پێشنیاریی دەوڵەتی ترێزا می بۆ چوونە دەر لە یەکێتیی ئوروپا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە شوێنهاتەکانی نالەباری نەیاریەتی کردن لە گەڵ ئەو ڕێککەوتنە وشداری دا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  سەرلەبەیانی  یەکشەمەی  ئیرنا ؛  سەرۆک وەزیرانی   بریتانیا  لە یاداشتێکدا بۆ بڵاڤۆکی  " ساندی   ئیکسپرس "  ڕایگەیاند  نەیاریەتی  نوێنەران لە گەڵ ڕێککەوتنی ناوبراو  بووەتە هۆی   ڕاگرتنی برگزیت و متمانەی  ڕای گشتیی بە سیاسەتی دەوڵەت لە درێژ ماوەدا لەناو دەبات .   "ترێزا می "  بە  دووپات  کردنەوەی  ئەوەی کە ڕێککەوتنەکە لە گەڵ یەکێتیی ئوروپا ڕێز بۆ   دەنگی خەڵک دادەنێ وتیشی  ئێستاکە نورەی  پەرلەمانە  تا بەڵێنی خۆی لە هەمبەر خەڵک  بە جێ بێنێ .  نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا  سێشەمەی داهاتوو دەنگ ئەدەن بە گەڵاڵەی برگزیت سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە . خەڵکی بریتانیا  بیست و سێ   ژوئەنی  دوو هەزار و شازدە  بە بەشداری  لە کۆپرسیەک دەنگیان دا بە چوونەدەری  ئەو وڵاتە  لە یەکێتیی ئوروپا . ئەوە لە حاڵێکدایە  کە ئاکامی کۆپرسیەکی نوێ   نیشان ئەدات  زیاتر لە نیوەیەک  لە خەڵکی بریتانیا دەیانەوڵ   وڵاتەکەیان لە  یەکێتیی ئورووپا  بمێنێتەوە .   ترێزا می  "  نەیارە  لە گەڵ  بەڕێوە بردنی  کۆپرسی دووبارەی برگزیت  و بە نیازە  تا ڕێککەوتننامەی  ژوونە دەر  لە یەکێتیی  ئوورپا لە پەرلەمان بخاتە بەر دەنگدان . سەرۆک وەزیرانی  بریتانیا  دیسامبری  2018  لە ترسی شکست لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەو دەنگ دانەی یەک مانگ وەدوا خست بەڵام متمانەی دەربڕی  لەو پەیوەندیە دا هیچ گۆڕانێک ڕوو نەدات .