کانونی دوھەم 14, 2019 20:48 Asia/Tehran
  • وشداریدانی چین بە ژمارێک وڵات لەمەڕ هاوکاریی سەربازی لەگەڵ تایوان

حکومەتی چین لەبارەی هاوکاریی سەربازیی ژمارێک وڵاتی بیانی لەوان هیندستان و ئەمریکا لەگەڵ تایوان، وشداریی دا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕەخنەی گرت لە هیندو ئەمریکا لەبەر ئەوەی تەکنۆلۆژیای چێکرانی ژێردەریایی خستووەتەبەردەست تایوان و ڕایگەیاند، ئەو کردە دەتوانێ کێشەسازکەربێ لە پەیوەندیی نێوان پیکەن لەگەڵ دێهلی نوێ و واشنگتۆن.

لەم دواییەدا کۆمپانیایەکی هیندی لەگەڵ شەش کۆمپانیای بیانی ئەمریکی، ژاپۆنی و ئوروپایی پێشنیاری هاوپێوەند بە چێکرانی ژێردەریاییان ئاراستەی تایوان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پیکەن بەتوندی نەیاری فرۆشی چەکەمەنی و یان هەرچەشنە هاوکاریی سەربازیی وڵاتانی دەرەکی لەگەڵ تایوانە.

وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە ئەمریکا ووڵاتانی دیکە کرد، بە کۆمپانیاکانیان ڕێگە نەدەن تەکنۆلۆژیای چێکردنی کەشتیی ژێردەریا بخەنە بەردەست تایوان. چین ، تایوان بە بەشی جیانەکراوەی خاکی خۆی دەزانێ.