کانونی دوھەم 15, 2019 13:36 Asia/Tehran
  • وشداری ترێزا مەی: بێتوو برێگزیت پەسەن نەکرێ، بەریتانیا پارچە پارچە دەبێ

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەوی ڕابردوو وشداری دا کە بێتوو پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕێککەوتنی برێگزیت پەسەن نەکات ئەم وڵاتە بەرەوڕووی مەترسیی پارچە پارچە کران دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "ترێزا مەی" لە پەرلەمانی بەریتانیا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە چوونەدەری لەندەن لە یەکێتیی ئەورووپا نابێ بکەوێتە دواوە، راشکاوانە رایگەیاند کە پەسەن نەکرانی ڕێککەوتنی برێگزیت لە پەرلەمان ئەگەری زۆرە چوونەدەری ئاڵۆزکاوی بەریتانیە لە یەکێتیی ئەورووپا و یان شکست هێنانی بە تەواوەتی برێگزیت و مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپای بە دواوە بێ.

مەی وتیشی: هەر کام لەوانەیش کە ڕوو بدات تەنیا ئاکامی ئەوە دەبێ کە هەڵوێستی سەربەخۆیی خوازان لە سکۆتلەند و ئیلەندی باشوور بەهێزتر دەبێ.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە دژوارترین خەباتی سیاسیی خۆیدا هەوڵێکی یەکجار زۆر دەدات بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی برێگزیت کە ئەنجامی دوو ساڵ دانوستانی چڕ و پڕ و تۆکمە و تەواوی دەوڵەتەکەی لە گەڵ یەکێتیی ئەورووپایە، لە لەمپەری پەرلەمان تێپەڕێنێ.

بڕیارە نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا ئەمڕۆ (سێشەممە) سەبارەت بە ڕێککەوتنی برێگزیت دەنگ بدەن.

خەڵکی بەریتانیا (ئینگلیز، سکۆتلەند، ڤێڵز و ئیرلەندی باکوور)، ٢٣ی ژوەنی ٢٠١٦ بە بەشداری لە کۆپرسییەک دەنگیان دا بە چوونەدەری ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا.ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ نیشان دەدات کە زیاتر لە نیوەی خەڵکی بەریتانیا پێیان باشترە کە وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە.

دەوڵەتی بەریتانیا دەبێ دانوستانەکانی برێگزیت هەتا مارسی ٢٠١٩ بگەیەنێتە ئەنجام.