کانونی دوھەم 15, 2019 19:20 Asia/Tehran
  • نامەی ترەمپ بۆ ڕێبەری کۆریای باکوور

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆرتی دا سەرۆکی ئەمریکا ئەم دواییە بۆ ڕێبەری کۆریای باکوور نامەی نووسیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی  سی ئێن ئێن، کاربەدەستێکی ئاگادار لە وتووێژەکانی بەردەم واشینگتۆن و پیونگ یانگوتی : ئەم نامەیە سەبارەت بە وردەکاییەکانی خولی دووهەمی وتووێژەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کیم  جونگ ئوون ڕێبەری کوریای باکوور نوسراوە و بۆ پیونگ یانگ نێردراوە.

بەوتەی ئەم کاربەدەستە ئاگادارە، کیم یونگ چول  سەرۆکی پێشووی پێکهاتەی سیخوڕی  کۆریای باکوور و ئەندامی باڵای  تاقمی وتووێژکاری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا بۆ یەکلایی کردنی  وردەکارییەکانی کوبوونەوەی  ترەمپ و ئوون ئەم حەوتەیە دەچێتە واشینگتۆن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند  چاوپێکەوتنی دووەمی ترەمپ و کیم ڕەنگە لە ڤێتنام بەڕێوە بچێ.

خولی یەکەمی وتووێژەکانی ترەمپ  و کیم ژووئەنی 2018 لە سەنگاپوور بەڕێوە چوو.

دوابەدوای ئەوە، کۆریای باکووری چەند ناوەندی تاقیکاری ئەتومی لەناوبرد و تاقیکارییەکانی خۆی  وەستاند  بەڵام ترەمپ بەڵێنی خۆی بۆ مورکردنی  بەیاننامەی کۆتایی شەڕ لەگەڵ کۆریا  خێرا دوای ئەو کۆبوونەوەیە، جێبەجێ نەکرد.

کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور  لە وتاردانێک دا بە بۆنەی ساڵی تازە ڕایگەیاند  کە ئەگەر ئەمریکا وادەکانی جێبەجێ نەکات، ناوبراو  هەڵس و کەوتی  دۆستانە لەگەڵ ئەم وڵاتە دەگۆڕێ.

سەرپەیڤ