کانونی دوھەم 16, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی پێشکەشکاری پریس تی ڤی؛ ڕیسوایی مافی ‏مرۆڤی تازەی ئەمریکا

ئەمریکا بەردەوام خۆی وەک سەرەکیترین لاگری ئازادی و ‏مافی مرۆڤ لە قەلەم ئەدات و بەردەوام وڵاتانی دیکە ‏تۆمەتباردەکات بە بنپێکردنی مافی مرۆڤ. بەم حاڵە بە ‏وتەی ڕێکخراوەکانیی مافی مرۆڤی ، ئەمریکا لە گەورەترین ‏بنپێکەرانی مافی مرۆڤە لە ئاست جیهان دا.‏

" مەرزیە هاشمی" هەواڵنێر و پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی"
" مەرزیە هاشمی" هەواڵنێر و پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی"

 نوێترین برگەی بنپێکردنیی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا دەگەرێتەوە بۆ قۆڵبەستکران و ڕەفتاری نائینسانی لەگەڵ " مەرزیە هاشمی" هەواڵنێر و پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی" .ئەم پێشکەشکارە بە ڕەگەز ئەمریکاییە بۆ دیتنی بنەماڵەکەی و برا نەخۆشەکەی سەردانی ئەمریکای کرد کە بێ هیچ تاوانێک لە فڕۆکەخانەی " سەنت لوئیس" قۆڵبەست کرا و ڕاگوێزراوە  بۆ ڤاشنگتۆن. هاشمی لە پێوەندی تەلەفوونی دا بە بنەماڵەکەی گوتوویەتی لە گرتووخانە دا ڕەفتارو هەڵسوکەوتی نالەباریان بووە لەگەڵ ئەو کردووە  و حیجابی ئەویان بە زۆر لابردووە.

" مەرزیە هاشمی" هەواڵنێر و پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی"

مەرزیە هاشمی (ملانی فرانکلین) لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە دایکبووە و لە لقی میدیا وانەی خۆیندۆتەوە. ئەو لەتەمەنی گەنجیەتی دا لەژێر کارتێکەری کەسایەتی ئیمام خومەینی(رە)، ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران، بوو بە موسولمان و کۆچیکرد بۆ ئێران.

" مەرزیە هاشمی" هەواڵنێر و پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی"

مەرزیە هاشمی زۆر لە کەناڵی دەنگ و باسی "پرێس تی ڤی" خزمەتی کردووە و ڕۆڵیکی کاریگەری بووە لە ڕەخنە وگازندە لە سیاسەتەکانی مڵهۆرانە و نائینسانی ئەمریکا دا. 

" عەبدولعەلی عەلی عەسکەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران

" عەبدولعەلی عەلی عەسکەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی کردەوەی نایاسایی لەمەڕ قۆڵبەستکرانی پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی " جەختیکرد " مەرزیە هاشمی " دەبێ هەرچی خێراتر ئازادبکرێت.پێشکەشکاری پرێس تی ڤی لەبەر بیرو ڕای ئیسلامی، ئازادیخوازانە و شۆرشگێرانە و لاگری لە بەرەی حەق و خۆڕاگری لە ئەمریکا دا قۆڵبەستکراوە.

" پەیمان جێبلی"جێگری دەرەوەی سنووری میدیای ئێران

هەروەها " پەیمان جێبلی"جێگری دەرەوەی سنووری میدیای نیشتمانی بە باسکردنی ئەمەی پێشکەشکاری "پرێس تی ڤی" دەبێ بێ شەرت و مەرج ئازادبکرێت، گوتی: ئەمریکا بۆ بێ دەنگ کردنەوەی مێحوەری مۆقاومە، پێشکەشکاریی کەناڵی ئێمەی قۆڵبەست کردووە.دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ بە هۆی قۆڵبەستکرانی پێشکەشکاری پرێس تی ڤی لەو و لە کۆمەڵگای میدیایی جیهان داوای لێبوردن بکات.

قۆڵبەستکرانی "مەرزیە هاشمی" نزیک مانگێک دوای ئەمە ڕوویداوە کە ڕێکخراوەی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوورت لە تازەترین ڕاپۆرتی ساڵانەی دا، ئەمریکای وەک شەشەمین وڵاتی مەترسیداری جیهان ناساندووە بۆ هەواڵنێران.

سەرپەیڤ