کانونی دوھەم 17, 2019 16:08 Asia/Tehran
  •  پلۆسی داوای لە ترەمپ کرد گوتارە ساڵانەکەی خۆی لە کۆنگرە وەدواوە بخات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرنج لە داخرانی دەوڵەتی فێدراڵی ئەمریکا و نیگەرانیە ئاسایشتییەکانی داوای لە ترەمپ کرد گوتارە ساڵانەکەی خۆی لە کۆنگرە وەدواوە بخات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس نانسی پلۆسی، لە داناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا  داوایکرد وتاردانی ساڵانەی خۆی لە کۆنگرە کە بڕیارە بیست و نۆی ژەنڤیە بەڕێوە بچێت، وەدواوە بخات. لە کاتی بەڕێوە چوونی ئەم داوایە، ئەم وتاردانە ساڵانەیەیش ڕەنگە   هەر ڕوو نەدات. پلۆسی نیگەرانە کە ئایا ئەم دەوڵەتە نیوە داخراوەیە دەتوانێ ئاسایشی تۆکمە و تەواو دابین کات یان نا، بەڵام کۆماریخوازەکان دەلین ئەم کردەوەی پلۆسی پیلانێکە تا ترەمپ لە شانۆ دوور بخاتەوە.پلۆسی  دەلێت بە سەرنج لەمەی کە دەزگەی نەهێنی و وەزارەتی ئاسایشی نێو خۆی ئەمریکا گیرۆدەی کاروباری داخرانی دەوڵەتی فێدراڵ بوونە، سەرۆک کۆماری دەبێ لە کاتێکی تر لە کۆنگرە دا وتاردانی بێت ویان وتاردانەکەی بە شێوەی نووسراوە ئاراستە بکات. ترەمپ هێشتا وڵامی ئەم داوایەی نەداوەتەوە .