کانونی دوھەم 17, 2019 19:27 Asia/Tehran
  •  مانگرتنی کارگێرانی گەیاندن و گواستنەوەی گشتی  لە ئیتالیا

مانگرتنی کارگێرانی بەشی گەیاندن و گواستنەوەی گشتی، هەزاران مۆسافێریان لە پێتەختی ئیتالیا سەرگەردان کردووە.

بە گوێرەی ئیرنا، ڕۆم پێتەختی ئیتالیا لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شایەرتی مانگرتنی یەک ڕۆژەی بەشی گەیاندن و گواستنەوەی گشتی و ترافیکەکانی یەکجار قوورسی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم شارەی پەک پێخستووە.

سەندیکاکانی کرێکاری "ئۆرسا" و "یوئێس بی" هۆی بەڕێوەبردنی ئەم مانگرتنە داوا بۆ باشتربوونەوەی بارودۆخی کاری ، ئاسایشت و سەلامەتی کارگێران و شۆفیرەکانی کەرتی گەیاندن و گواستنەوەی گشتی ڕاگەیاندووە.بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، دوو هێلی مێترۆی ڕۆم لە کاژێر ٨و٣٠ خوولەک بەکاتی خۆجێی ڕاگیراون و دوو هێلی دیکەیش چالاکی خۆیان زۆر کەم کردۆتەوە. کارگێران و شۆفیرەکانی پاسەکان و ترامواکان بە تەواوەتی دەستیان لە کار کێشاوە. لە سەدا ٧٥ـی سەفەرەکانی ناوەوەی شار لە ڕۆم بە کەڵک وەرگرتن لە ٣٨٤ هێلی پاس و شەمەندەفەری شاری ئەنجام دەگرێت.